كارمه‌ندانى هاتوچۆى سلێمانى بایكۆتى ده‌وامیان ڕاگه‌یاند

2 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتی
کارمەندانی بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی سلێمانی مانگرتنیان لە کارکردن ڕاگەیاند، بەڕێوەبەری هاتوچۆی سلێمانیش دەڵێت، ئەو مانگرتنە هۆشدارییە بۆ حکومەت.
به‌یانی ئه‌مڕۆ ئه‌فسه‌ر و كارمه‌ندانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هاتوچۆی سلێمانی مانگرتنیان له كاره‌كانیان راگەیاند و ده‌ڵێن، چیتر ئاماده‌نین كه مامه‌ڵه‌ی هاوڵاتیانی رایی بكه‌ن و داوای موچه ده‌كه‌ن.
کارمەندانی بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی سلێمانی ده‌ڵێن، چەند رۆژێکی دیکە دەبێتە مانگی دوو و هێشتا مووچەی مانگی 10ی ساڵی رابردوویان وەرنەگرتووە.
ئاماژەیان بەوەش کرد، تا داواکانیان جێبەجێ نەکرێت و مووچەکانیان وەرنەگرن ئامادە نین بچنەوە سەر کارەکانیان.
ئەمەشلەکاتێکدایە بڕیاروایه ئه‌مڕۆ له‌سلێمانى‌و ناوچه‌كانى سنورى بایكۆت، خۆپیشاندانى فراوان‌و سه‌رتاسه‌رى ئه‌نجامبدرێت‌و پێشتریش ئاوات ئازاد نوێنەری مامۆستایانی ناڕازی بە هاوڵآتی ڕایگه‌یاندبوو، ئه‌مڕۆ خۆپیشاندانى فراوان ده‌كه‌ن‌و ژماره‌یه‌ك فه‌رمانگه‌ش بایكۆتى ده‌وام ڕاده‌گه‌یه‌نن‌و به‌شداریى خۆپیشاندانه‌كه‌یان ده‌كه‌ن.
