دژی دواکەوتنی مووچەکانیان خۆپیشاندان و بایکۆتی فەرمانبەران و مامۆستایان تا دێت فراوانتر دەبێت
.jpg)
2 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتی
سه‌ره‌ڕای مامۆستایان كه ماوه‌ی چوار مانگه به‌هۆی دواكه‌وتنی مووچه‌كانیان بایكۆتی هۆڵه‌كانی خوێندنیان كردووه،ئەمڕۆش یه‌كشه‌ممه 28ی كانوونی دووه‌می 2024، لەگەڵ دەستپیکردنی خۆپیشاندانی مامۆستایان لە شاری سلێمانی و قەزاو ناحیەکانی هه‌ریه‌كه له كارمه‌ندانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هاتوچۆی سلێمانی و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی كاره‌بای سلێمانیش بایكۆتی ده‌وامیان كرد.
هاوکات جگە لە بەڕێوبەرایەتییەکانی سەنتەری شاری سلێمانی کە چاوەڕوان دەکرێت ژمارەیەن بەرزبێتەوە لە ئێستادا کارماندانی شارەوانی کۆیەو کارمەندانی نەخۆشخانەی گشتیی کەلاریش بەهۆی دواکەوتنی شایستە داراییەکانیان بایکۆتی دەوامیان ڕاگەیاندوە.
بە گوێرەی زانیارییەکانیش بەهۆی مانگرتنی کارمەندانەوە قەرەباڵغییەکی زۆر لەبەردەم بەڕێوەبەرایەتییەکان بە تایبەت بەڕێوبەرایەتی هاتوچۆی سلێمانی دروست بووە و کاری هاوڵاتییان راوەستاوە.
ماوه‌ی 45 رۆژه فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێمی كوردستان مووچه‌یان وه‌رنه‌رگرتووه، وێڕای ئه‌وه‌ی ئێستا له مانگی شوبات نزیك ده‌ینه‌وه، فه‌رمانبه‌ران و مووچه‌خۆران مووچه‌ی مانگی 10ی ساڵی رابردوویان وه‌رنه‌گرتووه و هیچ ئاسۆیه‌كیش دیاری نییه بۆ ده‌ستپێكردنی مووچه‌كانیان و مامۆستایان و فەرمانبەرانیش دەڵێن، چیتر ئەو بارودۆخە قبوڵناکەین و لە بایکۆت و خۆپیشاندان بەردەوام دەبین.
مامۆستایان و فه‌رمانبه‌ران داوا ده‌كه‌ن حكومه‌تی هه‌رێم به‌ده م داواكارییه‌كانیانه‌وه بێت و مووچه‌كانیان دابه‌ش بكات، هه‌روه‌ك ده‌ست به پله به‌رزكردنه‌وه بكرێته‌وه و وانه‌بێژان دابمه‌زرێن.
حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان تائێستا موچه‌ی مانگه‌كانی 10، 11 و 12ی ساڵی 2023ی دابه‌شنه‌كردوه و بە شێوەی قەرز لەسەر حکومەتی عێراق پاشەکەوتی کردووە، سەبارەت بە مووچەی مانگی یەکی ساڵی2024 یش دەڵێت چاوەڕوانی 618 ملیارن لە بەغداوە بۆ دابەشکردنی مووچە.
دیمەنێک لە قەرەباڵغی بەردەم هاتوچۆی سلێمانی دوای ڕاگەیاندنی بایکۆت لە لایەن کارمەندانەوە
خۆپیشاندانی مامۆستایان و فەرمانبەران لە شاری هەڵەبجە
دیمەنێک لە خۆپیشاندانەکەی ئەمڕۆی مامۆستایانی ناڕازی سلێمانی
