نرخی کارەبای موەلیدەی سیتییەکان دیاریکرا

2 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتی

بەڕێوەبەرایەتی کارەبای سلێمانی رایگەیاند، ئەمڕۆ یەکشەممە 28ی کانوونی دووەمی 2024، لیژنەی باڵای دیاریکردنی نرخی کارەباى کۆمەڵگاکانى نیشتەجێبوون (ستییەکان) کۆبوونەوەیەکی سازکردو تیایدا نرخی کیلۆواتی کارەبای موەلیدەی بۆ مانگی کانوونی دووەم دیاریکرد، کە بریتییە لە (270) دینار بۆ هەر کیلۆواتێک.

 هەروەها لە مانگى رابردوو (کانوونى دووەم) نرخى کیلۆواتێک کارەباى موەلیدەى ستییەکان (280) دینار بوو، ئەوەش واتە نرخى کیلۆواتێک 10 دینار دابەزیوە.

 لیژنەی باڵای دیاریکردنی نرخی کارەباى کۆمەڵگاکانى نیشتەجێبوون (ستییەکان) ڕایگەیاند، نرخی کیلۆواتی کارەبای موەلیدەی بۆ مانگی (1 ) کانوونی_دووەم، بریتییە لە (270) دینار بۆ هەر کیلۆواتێک کە بەگوێرەی نرخی گازوایل لەبازاڕ و ئەو توێژینەوەیەی بۆ خەرجی موەلیدەی ستییەکان ئامادەکراوە.

ئاماژەی بەوەشکردووە  مانگى رابردوو (کانوونى دووەم) نرخى کیلۆواتێک کارەباى موەلیدەى ستییەکان (280) دینار بوو، ئەوەش واتە نرخى کیلۆواتێک 10 دینار دابەزیوە.دەشڵێت،" پێویستیشە سەرجەم ستیيەکانی سنووری پارێزگای سلێمانی پابەندبن بەنرخەکەوە، بەپێچەوانەوە ئەگەر زیاتر لەو نرخە وەربگرن رووبەڕووی رێکاری یاسایی دەکرێنەوە"

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار