هەولێر و بەغدا لە سەر تێچووی بەرهەمهێنانی نەوتی هەرێمی کوردستان رێککەوتوون
.jpg)
2 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتی
حکومەتی هەرێمی کوردستان و حکومەتی عێراق لە سەر نرخی تێچووی بەرهەمهێنانی نەوت رێککەوتوون، بەڵام دانووستانەکانی تایبەت بە بەهای گواستنەوەی نەوتی هەرێم هێشتا ماوە رێککەوتنی لە سەر بکرێت.
میدیاى نزیك لهپارتى لەزارى سەرچاوەیەکی بەرپرس لەحکومەتی هەرێمهوه ئاشكرایكردهو، بڕی 20,6 دۆلار بۆ تێچوی بەرهەمهێنانی هەر بەرمیلێک نەوتی هەرێمی کوردستان دیاریکراوەو لهسهر ئهو پرسه بهغداو ههولێر ڕێكهوتون، بهڵام حکومەتی هەرێم و حکومەتی عێراق هێشتا لەسەر بەهای گواستنەوەی نەوتی هەرێم نەگەیشتونەتە ڕێککەوتنو دانوستانەکانیان بەردەوامە.
ئهمهش لهكاتێكدایه 17ی ئهم مانگه د.فوئاد حوسێن وەزیری دەرەوەی عێراق لەپەراوێزی کۆڕبەندی داڤۆس لەپانێڵێکدا ڕایگەیاند، هەولێرو بەغدا ڕێککەوتنێکی نوێیان واژۆکردوە سەبارەت بەدۆسیەی نەوتو چارەسەرکردنی کێشە هەڵپەسێردراوەکانی نێوانیان بۆ دەستپێکردنەوەی هەناردەکردنی نەوتی هەرێم لەڕێگەی بەندەری جەیهانی تورکیاوهو چاوەڕێدەکرێت لەداهاتویەکی زۆر نزیکدا پرۆسەی هەناردەکردنی نەوتی هەرێم دەستپێبکاتەوە.
هەر لەو کۆڕبەندەشدا محەمەد شیاع سودانی، سەرۆك وەزیرانی عێراق سەبارەت بە هۆکاری دەستپێنەکردنەوەی هەناردەی نەوتی هەرێم لەچاوپێكەوتنێكیدا لەگەڵ ئاژانسی بلومبێرگی ئەمریكی رایگەیاند "ناكۆكییەكان لەگەڵ كۆمپانیا نێودەوڵەتییەكان كە لە كەرتی نەوتی هەرێمی كوردستان كار دەكەن، لەسەر خەرجكردنی پارەكانیان، هۆكاری دواكەوتنی دەستپێكردنەوەی پرۆسەی هەناردەكردنی نەوتی هەرێمی كوردستانە كە نزیكەی 10 مانگە راگیراوە".
ئەوەشی خستوەتەڕوو "كۆمپانیاكانی نەوت، پرسێكیان هەیە لەگەڵ خەرجیی بەرهەمهێنانی نەوتەكە، گفتوگۆكان بەردەوامن بۆ چارەسەركردنی ئەو كێشانە، بەڵام هێشتا نەگەیشتوینەتە رێككەوتنێكی فەرمی".
له 25ی ئاداری 2023ـەوە ههناردهكردنی نهوتی ههرێمی كوردستان له رێگهی بهندهری جهیهانی توركیا راگیراوە، بهغدا و ههولێر و ئهنقهره خهریكی ئهنجامدانی دانووستانن بۆ دووباره ههناردهكردنهوهی نهوتی ههرێمی كوردستان.
