لەقەزایەكی دهۆك لەسەر منداڵ كەسێك كوژرا

2 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتی – عەمار عەزیز
لەكۆمەڵگەی مسریكی سەر بەقەزای سێمێل لەئەنجامی دروستبوونی شەڕ لەنێوان دوو بنەماڵەدا كەسێك كوژرا كە خەڵكی شەنگالە.
خەلیل مەحمود، قایمقامی قەزای سێمێل بە هاوڵاتی وت"ئێوارەی ئەمڕۆ 28ی كانوونی دووەمی 2024، لەكۆمەڵگەی مسریك شەڕێك دروستبووە لەنێوان دوو بنەماڵە، بەهۆیەوە كەسێك كۆژراوە".
سەرچاوەیەك لە كۆمەڵگەی مسریك بە هاوڵاتی ی وت" شەڕەكە لەنێوان بنەماڵەی گەودای كۆچەرەكان بوو لەگەڵ بنەماڵەیەكی تر كە خەڵكی شەنگال، شەڕەكە لەسەر منداڵ بووە، بە دارو چەقۆ شەڕ یانكردوە، كەسێك لەبنەماڵەی كۆچەرییەكان 11 چەقۆی لەكەسێكی شەنگالی داوەو دوای گەیاندنی بە نەخۆشخانە گیانی لەدەستداوە".

بابهتی پهیوهندیدار