بەشێک لە فەرمانگە حکومیەکان لە شاری سلێمانی بایکۆتیان ڕاگەیاند

2 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتی
لە ئێستادا شەپۆلێک ناڕەزایەتی بەشێکی زۆری فەرمانگەکانی سلیمانی گرتووەتەوەو ڕۆژ بە ڕۆژ ژمارەی ئەو فەرمانگانە بەرزدەبێتەوە کە بایکۆتی دەوام دەکەن بەهۆی دواکەوتنی شایستە داراییەکانیانەوە.
ئەمڕۆ دوشەمەش هەریەک لە فەرمانگەکانی کارەبا و دادنووسی ٢ی سلێمانی بایکۆتی دەوامیان راگەیاندو ، نەخۆشخانەی شەهید دکتۆر ئاسۆی تایبەت بە چاو بەرەبەیانی ئەمڕۆ بایکۆتی کارەکانیان کردووە و دواتر لە پێشنیوەڕۆدا دەستیان پێکردووەتەوە.
لەم بارەیەوە پەیامنێری هاوڵاتی لە سلێمانی ڕایگەیاند :" ئەمڕۆ فەرمانبەرانی فەرمانگەی دادنوسی ۲ی بەتەواوی بایکۆتی دەوامیان ڕاگرت و هیچ کاروبارێکی هاوڵاتیان جێبەجێ ناکەن هاوکات بەشێکی زۆری کارمەندانی بەڕێوەبەرایەتی کارەبایی سلێمانی مانیان لە کارەکانیان ڕاگەیاندوە بەهۆی پێنەدانی شایستە داراییەکانیان لەلایەن حکومەتی هەرێمەوە.
جێگەیباسە دوێنێ یەکشەمەش سەرجەم کارمەندانی هاتووچۆی سلێمانی مانگرتنیان ڕاگەیاند و کارەکانیان ڕاگرت بەڵام ئەمڕۆ مانگرتنەکەیان شکاند و گەڕانەوە سەر کارەکانیان ،سەرچاوەیەک بە پەیامنێری هاوڵاتی وت کارمەندانی هاتوچۆی سلێمانی مۆڵەتی هەفتەیەک دەدەنە لایەنی پەیوەندیدار ئەگەر کێشەی موچەیان چارەسەر نەبێت ،بەتەواوی بایکۆت ڕادەگەیەنن.
لەم پەیوەندەدا زیاتر لە چوار مانگیشە مامۆستایانی سنوری سلێمانی و قەزاو ناحیەکانی بەهۆی پێنەدانی شایستە داراییەکانیانەوە و دانەمەزراندنی مامۆستایانی وانەبێژ و دەستپینەکەردنەوەی پلە بەرزکردنەوە بایکۆتی سەرتاسەرییان ڕاگەیاندووەو پرۆسەی خوێندن لەو ناوچانە وەستاوە هاوکات دونی یەکشەممەش خۆپیشاندانی سەرتاسەری مامۆستایانی ناڕازی ئەنجام درا.
ماوهی 46 رۆژه فهرمانبهرانی ههرێمی كوردستان مووچهیان وهرنهرگرتووه، وێڕای ئهوهی ئێستا له مانگی شوبات نزیك دهینهوه، فهرمانبهران و مووچهخۆران مووچهی مانگی 10ی ساڵی رابردوویان وهرنهگرتووه و هیچ ئاسۆیهكیش دیاری نییه بۆ دهستپێكردنی مووچهكانیان و مامۆستایان و فەرمانبەرانیش دەڵێن، چیتر ئەو بارودۆخە قبوڵناکەین و لە بایکۆت و خۆپیشاندان بەردەوام دەبین.
