وتەبێژی حکومەتی هەرێم بۆ عێراق: ئەم شەفافییەتو تەوزیحەی لەئێمەتان دەوێت لای خۆتان هەیە؟
(1).jpg)
2 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتی
وتەبێژی حکومەتی هەرێم لەرێگەی چەند سەرچاوەیەکی میدیای جیاوازەوە ئاماژە بەهەدەردانی ئەو بڕه پارانه دەکات کە لەسەر عێراق بڵاوکراوەتهوەو دەڵێت، "ئەگەر بابەتەکە گەندەڵییە، دەبوو موچەی خەڵکی هەموو پارێزگاکانی عێراق ڕابگیرایە.
پێشەوا هەورامانی، وتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان له ههژماری تایبهتی خۆی له تۆڕی كۆمهڵایهتی فهیسبوك نوسیویهتی، "لەوەتەی دروستبونی کێشەکان لەسەر موچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان هەر ڕۆژەو بابەتێکی تازە دەخرێتە بەردەم حکومەتی هەرێمی کوردستان بەمەرجی ناردنی موچەو مافی خەڵک، لەکاتێکدا ئێمە ڕون و ئاشکرا هەمو شتێکمان پێشکەشی حکومەتی فیدڕاڵ کردوە!".
قسەکانی وتەبێژی حکومەتی هەرێم دوای ئەوەهات کە بەبەردەوامی حکومەتی هەریم تۆمەتبار دەکرێت بە هۆکاری نەناردنی ئەو پارەیەی کە بڕیارە لە موچەی مووچەخۆرانی هەرێمدا سەرف بکرێت ، هەر ئەمڕۆش موعین کازمی ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە چاوپێکەوتنێکی تەلەفزیۆنیدا ڕایگەیاند" تائێستا هەرێم شەفاف نەبوە لەگەڵ عێراق ئاماری موچەخۆرانی بەتەواوی نەناردوە" و بە گەندەڵ ناوی بردن.
پێشەوا هەورامانی لە بڵآوکراوەکەیدا ژمارەیەک سەرچاوەی میدیای بەکار دەهینێت و عێراق بە گەندەڵ ناودەهێنێت و دەڵێت،ئایا ئەم شەفافییەتو تەوزیحەی لەئێمەیان دەوێت لای ئەوان هەیە؟".
دهقی بڵاوکراوەکەی وتهبێژی حكومهتی ههرێم:
ئایا کەس لیستی ئەو گروپە میلیشیانەی لەلایە کە هەرێمی کوردستان بۆردومان دەکەن؟
لەوەتەی درووستبوونی کێشەکان لەسەر موچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان هەر ڕۆژەو بابەتێکی تازە دەخرێتە بەردەم حکومەتی هەرێمی کوردستان بەمەرجی ناردنی موچەو مافی خەڵک،لەکاتێکدا ئێمە ڕوون و ئاشکرا هەموو شتێکمان پێشکەشی حکومەتی فیدراڵ کردووە!
بەڵام لێرەدا پرسیارێک دێتە ئاراوە! ئایا ئەم شەفافییەت و تەوزیحەی لە ئێمەیان دەوێت لای ئەوان هەیە؟
گەڕانێکی سادە، لە چوار هەواڵی بڵاوکراوەی ژمارەیەک سەرچاوەی میدیایی باوەڕپێکراو: ئەلجەزیرە، 20%ی پارەی مووچەی عێراق بۆ مووچەخۆری وەهمی دەڕوات کە نزیکی 10 ملیار دۆلاری ساڵانەیە کە زیاترە لە موچەی هەموو مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان.
ئەلحوڕە: 300 ملیار دۆلار لە عێراق بۆ پڕۆژە و مووچەی وەهمی چووە..
ئەلبەغداد ئەلیەوم: لە لیستی خانەنشینانی عێراقدا، 22 هەزار مووچەخۆری وەهمی هەن کە 800 ملیار دینار لەژ خەزێنەی عێراق دەبەن.
بی بی سی: ساڵی 2014 حکومەتی عێراق خۆی دانی بەوەدا ناوە کە 50 هەزار سەربازی وەهمی مووچەیان لە خەزێنەی عێراق وەردەگرن،وەهمی نەک بندیوار!. ئایا کەس لیستی ئەو گروپە میلیشیانەی لەلایە کە هەرێمی کوردستان بۆردومان دەکەن؟
ئەگەر بابەتەکە گەندەڵییە، دەبوو مووچەی خەڵکی هەموو پارێزگاکانی عێراق رابگیرایە، نەک وەکو ئەوەی هەندێک موراهیقی سیاسی ناوخۆیی دەڵێن لەبەر خاتری شەریف ناوێک گەلێک لە کوردستان برسیکراوە!
پێشەوا هەورامانی
