لەبەردەم زانكۆی سلێمانی بەهۆی پێشبڕكێی ئۆتۆمبێلەوە كەسێك گیانی لەدەستدا

2 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتی
لەبەردەم كەمپی نوێی زانكۆی سلێمانی لەسەر رێگەی سلێمانی - ڕاپەڕین بەئاڕاستەی ناوشاری سلێمانی لەئەنجامی پێشبڕكێی دوو ئۆتۆمبێل كەسێك گیانی لەدەستداو دووانی تریش بریندار بوون.
بەپێی زانیارییەكانی هاوڵاتی، لەبەردەم كەمپی نوێی زانكۆی سلێمانی لەسەر رێگەی سلێمانی - ڕاپەڕین دوو ئۆتۆمبێل پێشبڕكێیانكردوەو لەئەنجامدا یەكێك لەئۆتۆمبێلەكان لەجۆری نیسان پیكاب خۆی كێشاوە بەڕاگری سەرشەقامەكەداو بەهۆیەوە گەنجێكی تەمەن 17 ساڵ كەسەكنی بووە گیانی لەدەستداوەو دوو كەسی تریش بریندار بوون".
هاتووچۆی سلێمانیش لەبارەی رووداوەكە، بڵاویكردەوە، هۆكاری رووداوەكە دەگەڕێتەوە بۆ تیژڕەوی و لەدەستدانی كۆنترۆڵ لەلایەن شۆفێری ئوتومبێلی جۆری نیسان پیكاب دوای ئەوەی كۆنترۆڵ لەدەست دەدات دەپەڕێتەوە شەقامی بەرامبەر و خۆی دەكێشێت بە دوو ئوتومبێلی تردا.

بابهتی پهیوهندیدار