لەهەولێر پاڵاوگەیەكی گەورەی نەوت ئاگریگرت
.png)
2 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتی
لەسەر رێگای هەولێر – گوێر پاڵاوگەیەكی نەوت ئاگریگرت و بەهۆیەوە چەند كەسێك بریندار بوون و زیانێكی زۆری مادیشی لێكەوتەوەتەوە.
موقەدەم كاروان میراودەلی، وتەبێژی بەرگریی شارستانی هەولێر رایگەیاند "بەرەبەیانی ئەمڕۆوە ئاگر لەپاڵاوگەیەكی سەر رێگای هەولێر - گوێڕ ئاگر لەپاڵاوگەیەكی نەوت كەوتوەتەوەو بەهۆیەوە زیانێكی زۆری مادی بەر پاڵاوگەكە كەوتووەو سێ كەسیش بریندار بوون".
ئەوەشی خستەوەڕوو كە تیمەكانی ئاگركوژێنەوە سەرقاڵی كۆنتڕۆڵكردنی ئاگرەكەن، بەڵام بەهۆی گەورەی ئاگرەكەوە تائێستا كۆنتڕۆڵ نەكراوە.

بابهتی پهیوهندیدار