ئەپیكۆر: راگرتنی هەناردەی نەوت هەڕەشەی لەسەر ئابوری هەرێم دروستكردووە
.jpg)
2 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتی
كۆمەڵەی پیشەسازیی نەوتی كوردستان رایگەیاند راگرتنی هەناردەی نەوتنی هەرێم هەڕەشەی لەسەر ئابوری هەرێم دروستكردووە كە هاوپەیمانێكی ئەمنی ئەمریكایە. دەشڵێت داوایان لە كۆنگرێسی ئەمریكا كردووە فشار بخاتەسەر بەغدا تا هەناردەی نەوتی هەرێم دەستپێبكاتەوە.
كۆمەڵەی پیشەسازیی نەوتی كوردستان (ئەپیكۆر) راگەیەنراوێكی بڵاوكردەوەو ئاماژەی بەوەداوە ماوەی 10 مانگە نەتوانراوە كێشەی راگرتنی هەناردەی نەوتی هەرێمی كوردستان چارەسەر بكرێت راشیگەیاند "ئەوەش هەڕەشەی لەسەر ئابوری هەرێمی كوردستان دروستكردووە كە هاوپەیمانێكی ئەمنی ئەمریكایە لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و كۆمپانیاكانی ئەمریكاو وڵاتانی تریش بە بەهای 10 ملیار دۆلار وەبەرهێنانیان لەكەرتی وزەی كوردستاندا كردووە".
ئەپیكۆر ئەوەشی خستوەتەڕوو "داوامان لە كۆنگرێسی ئەمریكا كردووە رێكاری بەپەلە بۆ دەستپێكردنەوەی هەناردەی نەوتی هەرێمی كوردستان بگرێتەبەر، چونكە راگرتنی نەوت بۆ ماوەی 10 مانگ كاریگەری نەرێنی كردووەتەسەر ئابوریی و ئارامی ناوچەكە".
لەبەشێكی تری راگەیەنراوەەكەیدا كۆمەڵەی پیشەسازیی نەوتی كوردستان دەشڵێت "داوامانكردوە كۆنگرێس فشار بخاتەسەر بەغدا، تا بەر لە سەردانە چاوەڕوانكراوەی سەرۆك وەزیرانی عێراق بۆ واشنتۆن، كێشەی هەناردەی نەوتی هەرێمی كوردستان چارەسەر بكرێت".
