كاتی یەكەم كۆبوونەوەی ئەنجومەنی پارێزگای كەركوك دیاریكرا

2 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتی
پارێزگای كەركوك لەنوسراوێكدا وادەی یەكەم كۆبوونەوەی ئەنجومەنی نوێی پارێزگای دیاریكردو لەڕێگەی ئیدارەی ئەنجومەنەكەشەوە داوای ئاگاداركردنەوەی ئەندامەكانی كردووە ئامادەی یەكەم كۆبوونەوەی ئەنجومەنی پارێزگای كەركووك بن.
نوسینگەی پارێزگای كەركوك ئەمڕۆ سێشەممە، نووسراوێكی هاوپێچ لەگەڵ ناوی ئەندامە دەرچووەكانی ئەنجومەنی پارێزگای كەركووك ئاڕاستەی هەر یەك لە نووسینگەی سەرۆك وەزیرانی عێراق، ئەنجومەنی كۆمیسیارانی كۆمیسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەكانی عێراق و بەشی كارگێڕی ئەنجومەنی پارێزگای كەركوك كردووە، داوای لە سەرجەم ئەندامە دەرچووەكان كردووە، كاتژمێر 2ی دوای نیوەڕۆی رۆژی پێنجشەممە 1ی شوبات 2024 ئامادەی یەكەم كۆبوونەوەی ئەنجومەنی پارێزگا بن.
هاوكات، دوێنێ دووشەممە ئەندامانی ئەنجومەنی پارێزگای كەركووك جگە لە راكان جبوری پارێزگاری بەوەكالەتی كەركوك سوێندی یاساییان خوارد.
