ئەنجومەنی فەرمانبەرانی ناڕازیی گەرمیان بایكۆتی گشتی رادەگەیەنن

2 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتی
ئەنجومەنی فەرمانبەرانی ناڕازیی گەرمیان بایكۆتی گشتی رادەگەیەنن و داواش لەسەرجەم فەرمانبەران و مامۆستایان و مووچەخۆران و هاووڵاتیان و كاسبكاران دەكەن هاودەنگیان بن بۆ ئەوەی بەرەنگاری فشارو ستەمكارییەكانی دەسەڵات ببنەوە.
ئەنجوومەنی فەرمانبەرانی ناڕازیی گەرمیان لەبارەی بایكۆتی گشتی راگەیەنراوێكیان بڵاوكردەوەو رایانگەیاند "سبەینێ 31ی كانوونی دووەمی 2024، هەمووان شانبەشانی مامۆستایان لە شەقام دەبین".
ئەنجومەنەكە، ئەوەشیان خستوەتەڕوو "لێرەوە مانگرتن و بایكۆتی گشتیی مەدەنی رادەگەیەنین و داواكارین لە تەواوی فەرمانبەران، مامۆستایان، مووچەخۆران، هاووڵاتیان و كاسبكاران، هاودەنگ و هاوڕێگاو پشتیوانمان بن، بۆ ئەوەی بتوانین بەرەنگاری فشارو ستەمكارییەكانی دەسەڵات بوەستینەوە".

بابهتی پهیوهندیدار