پێنتاگۆن و هەرێم: لەسەر چەند خاڵێک کە پەیوەستە بە چاکسازییەکانی هێزەکانی پێشمەرگەوە رێککەوتوین

2 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتی
وەزارەتی بەرگریی ئەمریکا- پێنتاگۆن و سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان ئەمڕۆ سێشەممە لە راگەیێندراوێکی هاوبەشدا باس لە پرۆسەی یەکخستنەوەی پێسمەرگە دەکەن و تێیدا هاتووە، لەسەر چەند خاڵێکی سەرەکی بۆ ساڵی داهاتو رێککەوتن کە پەیوەستە بە چاکسازییەکانی یەکخستنی هێزەکانی پێشمەرگە.
راگەیێندراوەکەی نێوان وەزارەتی بەرگریی ئەمریکا- پێنتاگۆن و سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان ئەمڕۆ سێشەممە بڵاوکرایەوە دوای ئەوەی دوێنێ دووشەممە، 29-1-2024 بەرپرسانی باڵا لە حکومەتی ئەمریکا و هەرێمی کوردستان کۆبوونەوەی "لیژنەی جێبەجێکاریی ئاراستەکردنی پێشمەرگە"یان لە سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان لە هەولێر ئەنجامدا.
بەگوێرەی راگەیێندراوەکە، لیژنەکە بە مەبەستی هەڵسەنگاندنی پێشکەوتنەکانی تایبەت بە چاکسازییەکانی پێشمەرگە کۆبوونەتەوە، هەروەها لەسەر خاڵە سەرەکییەکان بۆ ساڵی داهاتو ڕێککەوتون بۆ یەکخستنی هێزی پێشمەرگە لە چوارچێوهى وەزارەتی کاروباری پێشمەرگەى حكوومهتى ههرێمى كوردستاندا و "بنیاتنانی هێزێکی پیشەیی كه بتوانێت تێکشکاندنی یەکجارهكی داعش مسۆگهر بكات."
دەقی راگەیێندراوی هاوبەشی پێنتاگۆن و سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان:
رۆژی 29-1-2024 بەرپرسانی باڵا لە حکومەتی ئەمریکا و هەرێمی کوردستانی عێراق کۆبوونەوەی "لیژنەی جێبەجێکاریی ئاراستەکردنی پێشمەرگە"یان لە سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان لە هەولێر ئەنجامدا.
لیژنەکە بە مەبەستی هەڵسەنگاندنی پێشکەوتنەکانی تایبەت چاکسازییەکانی پێشمەرگە کۆبوونەوە، هەروەک چۆن لە یاداشتنامەی لێکتێگەیشتنی نێوان وەزارەتی بەرگریی ئەمریکا و وەزارەتی کاروباری پێشمەرگەی حکومەتی هەرێمی کوردستان هاتووە کە لە ئەیلوولی 2022 نوێکرایەوە.
لیژنەکە چاوخشاندنەوەی بەو پێشکەوتنانە کرد کە بە ئاراستەی چاکسازیی پێشمەرگە کراون و رێککەوتن لەسەر چەند خاڵێکی گرنگ بۆ ساڵی داهاتوو، ئەوەش وەک بەشێک لە پابەندبوونی هاوبەشی ماوەدرێژ بە مەبەستی یەکخستنەوەی هێزەکانی پێشمەرگە لەژێر چەتری وەزارەتی کاروباری پێشمەرگە بە مەبەستی پێکهێنانی هێزێکی پیشەیی و کاریگەر بۆ دڵنیابوونەوە لە تێکشکاندنی یەکجارەکی داعش.
وەزارەتی کاروباری پێشمەرگە پێشکەوتنی باشی لە بوارەکانی ئابووری و رێکخستنی پێکهاتەی هێز ئەنجامداوە و وەزارەتی بەرگریی ئەمریکا و وەزارەتی کاروباری پێشمەرگەش چاویان لە پێشکەوتنی بەردەوامی هەوڵەکانی چاکسازییە وەک ئەوەی لە یاداشتنامەکەی ساڵی 2002ی نێوان وەزارەتی بەرگری و حکومەتی هەرێمی کوردستان هاتووە. ویلایەتە یەکگرتووەکان لەگەڵ خەڵکی عێراق دەبێت، لەوانەش خەڵکی هەرێمی کوردستان، ئەوەش کاتێک خەریکی بنیاتنانی عێراقێکی بەهێز، سەقامگیر و خاوەن سەروەرین.
