لە پارێزگای دهۆک بوومەلەرزەیەک بە گوڕی ٤.٢ پلە ڕوویدا

2 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتی

بەرەبەیانی ئەمرۆ بوومەرلەزەیەک بە گوڕی ٤.٢ پلە لە سنووری پارێزگای دهۆک روویدا، بەشێک لە هاوڵاتییان بە تایبەت لە سنووری قەزای ئامێدی هەستیان پێکردووە.

محەمەد شەوکەت، دانیشتووی ناحیەی شیلادزێ بە هاوڵاتی وت "بەرەبەیانی ئەمرۆ شەممە ٣ی شوباتی ٢٠٢٤هەستم بە بوومەلەرزە کرد، بەڵام ئەوەندە بەهێز نەبوو، زۆرێک لە خەڵک هەستیان پێنەکردووە، بەهۆی ئەوەی لەخەودا بوون".

هەروەها ئومێد مەعسوم، بەڕێوەبەری کەشناسی و بوومەلەرزەی دهۆک بە هاوڵاتی ڕاگەیاند "جارێ چاوەرێی وەرگرتنی زانیاری وردیین، بەڵام ئەوەندە دەزانین کە هیچ زیانی نەبووە".

بوومەلەرزەزانی عێراق بڵاویکردەوە، بەرەبەیانی ئەمڕۆ شەممە کاتژمێر ٦:٠٩ خولەک لە نزیک سنووری عێراق و تورکیا بە دووری پێنج کیلۆمەتر لە سنووری دهۆک بوومەلەرزەکە روویداوە.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار