هێرش کرایە سەر بنکەی هەریر

2 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتی 

گروپی چەکداری بەرگری ئیسلامی لە عێراق ڕایگەیاند، لە تۆڵەی هێرشەکەی سوپای ئەمەریکا بۆ سەر بنکە و بارەگاکانییان لە سەرسنووری سوریا و عێراق، بنکەی ئاسمانی هەریریان لە پارێزگای هەولیر بە ئامانج گرتووە .

ئەمرۆ شەممە ٣/٢/٢٠٢٤ میدیاکانی نزیک لە گروپی چەکداری بەرگری ئیسلامی ئاشکرایان کرد، کە چەکدارەکانی ئەو گروپە بە چەند درونێکی بۆمبرێژکراو هێرشیان کردۆتە سەر بنکەی ئاسمانی هەریر کە هێزەکانی ئەمەریکا لە خۆ دەگرێت.

جێی ئاماژەیە دوا بە دوای هەڵگیرسانی جەنگی نێوان سوپای ئیسرائیل و بزوتنەوەی حەماسی فەلەستینی لە کەرتی غەزە، هێرشی گروپە چەکدارییەکانی نزیک لە ئێران بۆ سەر هێزەکانی ئەمریکا لە عێراق و سوریا بەشێوەیەکی بەرچاو زیادی کردووە و خوێناویترین هێرشی ئەو گروپانەش ، هێرشەکەی سەر تاوەری ٢٢ بوو کە بووە هۆی کوژرانی سێ سەربازی ئەمەریکی  و برینداربوونی چەند سەربازێکی دیکە.

ئەمەو تادانانی ئەم هەواڵە هیچ روونکردنەوەیەک لەلایەن دژە تیرۆری کوردستان و هێزەکانی جێگیر لە بنکەی حەریری ئاسمانی نەخراوەتەڕوو.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار