کامێراکانی خاڵ بۆ خاڵ لە ڕێگەی شەقڵاوە – قەندیل دەخرێنەکار

2 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتی
هاتووچۆی هەولێر ئاگاداری شۆفێران دەکاتەوە کە کامێراکانی تۆمارکردنی سەرپێچی خێرایی خال بۆ خال لە ڕێگەی شەقڵاوە – قەندیل بەشێوەی تاقیکردنەوە دەخرێنەکار.
بەێوەبەرایەتیی هاتووچۆی ھەولێر شوفێران ئاگاداردەکاتەوە و ڕایگەیاند "ئەمڕۆ شەممە ٣ی شوباتی ٢٠٢٤ کامێراکانی تۆمارکردنی سەرپێچی خێرایی خال بۆ خال لە ڕێگەی شەقڵاوە – قەندیل بەشێوەی تاقیکردنەوە دەخرێنەکار تا ڕێکەوتی ١٠ی شوباتی ٢٠٢٤ کاتژمێر ١٢ی شەو، لەدوای ئەو کات و رێکەوتەوە سەرپێچییەکانی تیژڕۆیی تۆماردەکرێن لە سیستمی سزادانی ھاتووچۆ".
هاتووچۆی هەولێر ئاماژەی بەوەکردووە "بەرزترین خێرایی ڕێگەپێدراو بۆ ئۆتۆمبێلە بچوکەکان ۱٠٠ کیلۆمەترە لە کاتژمێرێکدا و بۆ ئۆتۆمبێلی بارھەڵگری گەورەش ٨۰ کیلۆمەتر لە کاتژمێرێکدا دیاریکراوە".

بابهتی پهیوهندیدار