کەمئەندامان ناڕەزایەتییان هەیە لە بڕ و شوێنی دابەشکردنی مووچەکەیان

2 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتی
بەپێی خشتەی دابەشکردنی مووچە بێت ئەمڕۆ یەکشەممە ٤ی شوباتی ٢٠٢٤ مووچەی کەمئەندامان دابەشدەکرێت، بەڵام کەمئەندامان ناڕەزایەتییان هەیە لە بڕ و شوێنی دابەشکردنی مووچەکەیان.
موسلیم شارباژێڕی، کەمئەندام بە هاوڵاتی راگەیاند "ئەو مووچەیەی وەریدەگرین بڕەکەی ١٥٠ هەزار دینارە کە بڕێکی زۆر کەمە و چەند مانگ جارێک وەریدەگرین، هەروەها ئەو شوێنەی کە مووچەی کەمئەندامانی لێ دابەشدەکرێت شوێنێکی باش نییە و تەنانەت کەسانی ساغیش ناتوانن لەوێ مووچە وەربگرن".
لەبارەی رۆڵی یەکێتیی کەمئەندامانی کوردستان لە چارەسەرکردنی کێشەکانیان موسلیم شارباژێڕی ئاماژەی بەوەکرد "یەکێتیی کەمئەندامان رۆڵی لە ١٠٠٪ ی هەبووە".
ناوبراو وتیشی "داواکارییەکانمان لەبارەی چارەسەکردنی کێشەی کەمئەندامان گەیاندووەتە حکومەتی هەرێمی کوردستان، بەڵام بەپێی پێویست وەڵامان نەدراوەتەوە".
