یەکەمین بەشەخۆراکی ئەمساڵ بەسەر هاوڵاتییاندا دابەشدەکرێت

2 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتی

وەزارەتی بازرگانی عێراق ڕایدەگەیەنێت، سبەینێ دووشەممە یەکەمین بەشەخۆراکی مانگانەی ئەمساڵ دابەشدەکرێت.

ئەمڕۆ یەکشەممە ٤ی شوباتی ٢٠٢٤ ئەسیر داود غەریزی، وەزیری بازرگانی عێراق ڕایگەیاند "یەکەمین بەشەخۆراکی مانگانەی ئەمساڵ لە سبەینێ دووشەممەوە بەسەر ھاوڵاتییاندا دابەشدەکرێت".

ئاماژەی بەوەشکرد "کۆمپانیای گشتیی بازرگانی مادە خۆراکییەکان سەرجەم ئامادەکارییەکانی تەواوکردووە و مادە خۆراکییەکان لە کۆگای کۆمپانیاکەدا دانراون و داوا لە بریکارانی خۆراک دەکات سەردانیان بکەن بۆ وەرگرتنی پشکی ھاوڵاتییان".

ئەوەشی خستەڕوو "ھاوڵاتییان دەتوانن لە سبەینێوە سەردانی بریکارەکانیان بکەن بە مەبەستی وەرگرتنی بەشەخۆراکی مانگانەیان کە شیر و ھێلکە و گۆشتی مریشک و گۆشتی بە نرخی پاڵپشتیکراو لەخۆدەگرێت".

 وتیشی "بڕی سێ ملیۆن فەردە ئارد ئامادەکراوە بۆ ئەوەی لە ڕێگەی کۆبۆنی خۆراکەوە بەسەر ھاوڵاتییاندا دابەشبکرێت".

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار