هۆکاری گیانلەدەستدانی قوتابییەکەی سلێمانی ئاشکرا دەکرێت

2 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتی

بەڕێوەبەری پەروەردەی رۆژهەڵاتی سلێمانی  رایگەیاند، ئەو منداڵەی ئەمڕۆ لە یەکێک لە قوتابخانەکانی تانجەڕۆ گیانی لەدەستداوە، بە مردنی کتوپڕ بووە و هیچ رووداوێکی بۆنی غاز و سۆپا لەو قوتابخانەیە نەبووە.

بەڕێوەبەرایەتیی پەروەردەی ڕۆژهەڵات لە سلێمانی لە روونکردنەوەیەکدا بۆ رای گشتی بڵاوی کردەوە: "بەپێی ڕاپۆرتی پزیشکی دادوەری دەرکەوت کە کۆچی دوایی قوتابی لەوەند کاروان، لە پۆلی شەشەمی بنەڕەتی لە قوتابخانەی چەقڵاوای سنووری پەروەردەکەمان بەهۆی غازی سۆپاوە نەبووە، بەڵکوو هۆکاری نەخۆشی بووە."

 ئاماژە بەوەش دراوە: "هیچ قوتابییەک لە سنووری پەروەردەکەمان تووشی تەنگەنەفەسی نەبوون و نەبراون بۆ نەخۆشخانە."

هاوکات پزیشکی دادی سلێمانی ئاماژەی بەوەکردوە، کە منداڵەکە کێشەی دڵی هەبوە و دیواری دڵی ئەستور بوەو هەر ئەوەش هۆکاری گیانلەدەستدانەکەی بووە.

ئەمەشلەکاتێکدایە سامان نادر، بەڕێوەبەری سەنتەری فریاکەوتنی سلێمانی بە هاوڵاتی ڕاگەیاند "ئەمڕۆ یەکشەممە ٤ی شوباتی ٢٠٢٤ لە قوتابخانەیەکی ناوچەی تانجەرۆ بەهۆی غازی سۆپاوە قوتابییەکی تەمەن ١٢ ساڵ لە ڕەگەزی نێر گیانی لەدەستدا".

ئاماژەی بەوەشکرد "ژمارەیەک قوتابی دیکەش بەهۆی غازی سۆپاکەوە تووشی هەناسەتووندی بوون و ڕەوانەی نەخۆشخانە کراون بە مەبەستی چارسەرکردن"، بەڵام بە گوێرەی ڕاگەیەندراوەکەی پەروەردەی ڕۆژهەڵآت ئەو منداڵە بەهۆی نەخۆشی دڵەوە گیانیلەدەستاداوەو هیچ منداڵێکی دیکەش توشی تەنگەنەفەسی نەبوون بەهۆی غازەوە.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار