کەشناسی هەرێم :لەمرۆوە شەپۆلێکی دیکەی بەفر و باران هەرێم دەگرێتەوە

2 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتی

کەشناسی هەرێم رایگەیاند، لەمرۆوە شەپۆلێکی دیکەی بەفر و باران هەرێم دەگرێتەوە و تا رۆژی سێشەممە بەردەوام دەبێت، و شارەزایەكی كەشناسیش هۆشداری دەداتە ئەو ناوچانەی بەفری لێباریوە.

پشتیوان ئیبراهیم، شارەزای كەشناسی و بومەلەرزەزانی بەهاوڵاتی راگەیاند، شەپۆلە بەفربارینەكەی ئێوارەی ئەمرۆ ناوچە شاخاوییەكان دەگرێتەوە و دەڵێت، ئەگەرێكی كەمی هەیە لەهەندێك ناوچە دابەزێتە خوارەوە و دامێنی ناوچە شاخاوییەكان لێی ببارێت .

 دەشلێت، لەناو شارەكاندا بەفر و باران بەتێكەڵی دەبارێت و شارەكان سپی پۆش نابێت ئەم شارەزایە هۆشداری دەدات، لەو ناوچانەی پێشتر بەفری لێباریوە و پێی وایە بەپێی پێشبینییەكان، بەفرێكی زیاتریان لێدەبارێت .

ئەوەشدەخاتەروو، شەپۆلەكە تا پێنج بۆ شەشی ئەم مانگە دەمێنێتەوە و كاریگەری دەبێت وتەكانی ئەم شارەزایە، دوای ئەوەدێت، ماوەی سێ رۆژە شەپۆلێكی بەفر و سەرما زۆربەی ناوچەكانی هەرێمی كوردستانی گرتۆتەوە

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار