شەپۆلێکی سەرما ناوچەکانی هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە

2 مانگ لەمەوپێش



هاوڵاتی

شارەزایەکی کەشناسی رایدەگەیەنێت لە هەفتەی داهاتوودا بایەکی وشک و سارد ناوچە جیاوازەکانی هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە و خێرایەکەی زیاددەکات.

شاڵاو هیدایەت، شارەزای کەشناسی بە هاوڵاتی راگەیاند "پێشبینی دەکەین لەناو هەفتەی داهاتوودا بەدیاریکراویش لە رۆژی یەکشەممە و دووشەممە و سێشەممە بەهۆی دابەزینی بەرزە پەڵەپەستۆیەکی بەهێزی سیبری رووسی بۆ سەر وڵاتانی کازاخستان و بەشێکی خوارەوەی باشووری وڵاتی رووسیا و دواتر بۆ سەر باکووری دەریای خەزەریش تا حاڵەتی بەهێزی بۆ ناو ئێران و تورکیا بەهۆی دابەزینی پەستان بۆ ناوچە جیاوازەکانیان ئەگەری بەفرو باران و سەرمای بەهێز هەیە".

ئاماژەی بەوەشکرد "بەهۆی لاواز بوونی پەستانی هەوا بۆ ناوچەکانی ئێمەش و بوونی ئەو بەرزە پەستانەی سیبری رووسی کە دەبێتە دروستبوونی جیاوازی پەستان و چالاکی بای باکووری رۆژرهەڵات رەشەبا بۆ ناوچەکانمان کە بایەکی وشک و ساردەو شێ لە هەوا و خاکدا کەم دەکاتەوە، لەم چەند رۆژەدا خێرایی با 20 تا 70کم یان زیاتر دەبێت لە کاتژمێرێکدا، بۆ رۆژانی دواتر ئەگەر هەیە بەخێرایی کەمتر لە هەندێک ناوچە بمێنێ دوا بەدوای ئەم بایە ئەگەری هاتنی شەپۆلی تری باران و بەفر بارین لە ئارادان".

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار