هۆکارى خاو بەڕێوەچوونى کارەکانى شەقامى ١٠٠ مەترى سلێمانى ئاشکرا کرا
9 مانگ لەمەوپێش
هاوڵاتی
ئەندازیارى سه‌رپه‌رشتیاری شه‌قامی ١٠٠ مه‌تری سلێمانی هۆکاری تەواو نەبونی پڕۆژەکە دوای چوار ساڵ ئاشکرا دەکات و دەڵێت، به‌هۆی نه‌بوونی نهختینهیە له بانكه‌كان.
ئه‌بوبه‌كر ته‌یب، ئه‌ندازیاری سه‌رپه‌رشتیاری پرۆژه‌ی شه‌قامی ١٠٠ مەترى شاری سلێمانی ناسراو بە ئۆتۆبانی بابان، لەبارەى خاو بەڕیوەچوونى کارەکانى شەقامەکە بە ڕاگەیاندنى هاتوچۆى سلێمانى ڕاگەیەند، پرۆژه‌ی شه‌قامی ١٠٠ مه‌تری به‌داهاتی سلێمانی درووست ده‌كرێت و كۆی گشتی پرۆژه‌كه ٥٢% ـى ته‌واوبووه و كێشه‌ی گه‌وره‌ی به‌رده‌م پرۆژه‌كه نه‌بوونی نه‌ختینه‌یه له بانكه‌كان، چونكه پرۆژه‌كه به داهاتی سلێمانی درووست ده‌كرێت.
ئەوەشى خستوەتەڕوو، ساڵی رابردوو كۆمپانیاى جێبەجێکار به‌به‌های ٢٢ ملیار دینار كاریكردووه و ئه‌گه‌ر ئه‌مه به‌راورد بكه‌یت به تێچووی پرۆژه‌كه، كه ٤٠٠ ملیار دیناره لە ئێستاشدا كۆمپانیاکە له كاركردن به‌رده‌وامه، به‌ڵام كاره‌كان به ئه‌ندازه‌ی گه‌وره‌یی پرۆژه‌كه نییه.
به‌شی یه‌كه‌می پرۆژه‌ی شه‌قامی ١٠٠ مه‌تری سلێمانی ٣٤ كیلۆمه‌ترە و حه‌وت یه‌كتربڕ و شه‌ش ئه‌نده‌رپاس و یه‌ك ئۆڤه‌رپاس له‌خۆده‌گرێت ئەو ئەندازیارە دەڵێت له ٧٠%ـى كاره‌كانی پرد و ئه‌نده‌رپاس و ئۆڤهرپاسهكان ته‌واوبووه و حه‌وت كیلۆمه‌تر قیرتاو كراوه به پانی ٦٣ مه‌تر و به بەرزى ٢١ سانتیمەتر و كۆتا چین قیرماوه، كه شه‌ش سانتیمەترە و به‌ر له‌كردنه‌وه‌ی شه‌قامه‌كه ده‌كرێت.
پڕۆژەى شەقامى ١٠٠ مەترى سلێمانى، کە بە ئۆتۆبانى بابان ناسراوە ساڵى ٢٠٢٠ بەردى بناغەى دانرا، بڕیاربوو مانگى تەممووزى ساڵى ڕابردوو کارەکانى قۆناغى یەکەمى تەواو ببێت.