بتەوێت و نەتەوێت زانست تۆش دەهاڕێت

2 هەفتە لەمەوپێش



ڤانە حەمە

بەهۆی ئەو کەشوهەوا سەختەی لەم هەفتەیەدا ڕووی لە هەرێمی کوردستان کردووە، دەیان و سەدان زیان کەوتونەتەوە، کە کارەساباترینیان رەنگە تاوەکو ئێستا هەر ئەو ڕووداوەی هەینی بێت کە  گیان لەدەستدان و خنکانی ئەو چوار گەنجە بوو کەوا بەهۆی لافاوەوە مەرگ کۆتایی بە ژیانیان هێنا، کەمترین زیانیشیان دەشێت هەر خانەوادانە بووبێتن کەوا زیانێکی مادی بەر ماڵەکانیان کەوت. 

لێ لەگەڵ ئەوەی ئەمە یەکەمجار نیە لافاو دروست ببێت و چەند کەسێکیش  لەگەڵ خۆیدا ڕابماڵێت و گیانیان لێ بسەنێتەوە، بەلام یەکەم جارە بەو هەژمارە بەرچاوە خەلکی قسەکانی کەشناسی بەهەند وەربگرن و سەرزەنشتی ئەوانە بکەن کەوا گوێیان بە هۆشداریەکانی کەشووهەوا نەداوە و بەوهۆیەوە گیانیان لەدەست داوە یاخود زیانێکی زۆریان بەرکەوتووە، وەک ئەوەی لۆمەی ئەو چوار گەنجە کرا کەوا سەرەڕای هۆشداریە بەرفراوانەکانی کەشناسی کەوا لەسەرجەم ڕاگەیاندنەکانەوە بڵاودەکرانەوە.

سەرزەنشتکردنی ئەو چوار گەنجە لەلایەن هاوڵاتیانەوە بەجۆرێک بوو، ئەگەر ئێوە تەنیا بەخێرایی چاوێک بخشێنن بە تۆرە کۆمەلایەتیەکاندا و سەرنج لە تێروانین و بۆچوونەکانی کۆمەلگا بدەن کەوا لەناو ئەو بڵاوکراوانەدا نوسینوویانە کە دەربارەی ئەو چوار گەنجەن کەوا سەرەرای هۆشداریە یەک لەدوای یەکەکانی کەشناسیش چوونەتە شاخەوانی و گیانیان لەدەسداوە، زۆر بەڕوونی و بەزەقی تیبینی ئەوە دەکەن کە  چۆن لیکدانەوە و قسەکانی زانست چەندە بەهەند وەردەگیراون.

ئێستا قسەکە لەسەر ئەوەیە، کۆمەڵگەیەک کەوا بەهۆی ئەو زاڵبوونە بەرچاوەی کولتوور و ئاین بەسەریدا هەیبووە، هەمیشەش هەوڵی داوە بەتوندترین شێوە لێکدانەوە زانستیەکان ڕەتبکاتەوە و یان بە گاڵتەجارانە باسی بکات، ئێستا ئاوا لەپای مەرگی ئەو چوار گەنجەدا لۆمەی توندیان دەکەن بۆ بەهەند وەرنەگرتنی هۆشداریەکان، ئەوە دەردەخات کەوا گەرچی نائاگایانە و خودکارانەش بێت، یان بێ ئەوەی بخوازێت، سەرەرای رەتکردنەوە و پەڕگیربوونەکەشی هێشتا ناتوانێت لە چەرخت زانست لابدات و بێگومان رۆژێک" زانست تا دواترۆپی لەخۆیدا دەهارێت"، جا چ درەنگ یان زوو بێت. 

سەرنج بدەن لەم چەند بۆچوونەی هاوڵاتیان کە لەژێر ئەو بڵاوکراوانەی تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان نوسیویانە: یەکێک لە بەکارهێنەرانی تۆرە کۆمەلایەتیەکان دەلێت،" ڕۆحیان شاد بێت، بەلام ئەمە قەزا و قەدەر نیە، کەشناسی هەفتەیەکە هۆشداری دەدات"!

یەکێکی دیکە لە بەکارهێنەران دەلێت،" چەندین ڕۆژە لەتەلەفیزیۆن وهەمووڕاگەیاندنەکان هاوارئەکەن بارانی بەخوڕ ئەبارێ بۆڕۆیشتوون، هەرکەسێ بەرپرسیارە شایستەی ئەوەیە سزابدرێ .بەداخەوە ڕوحیان شادبێ".

ئەم خۆبەدەستەوەدانەی کۆمەڵگەش هاوشانە لەگەڵ ئەوەی هەمیشە لەتۆرە کۆمەڵایەتیەلاندا و لەناو کۆڕ و کۆبوونەوەکاندا ئەوکسانەی باسی زانستیان کردووە هەمیشە رووبەروی توانج بوونەتەوە بەتایبەتیش لەناو کۆمەڵگەی کوردیدا. بەشێوەیەکی بەرچاو و ئاشکراش لەو کۆمەلگایانەی پێیان دەوترێت کۆمەڵگە تازە گەشکردووەکان، ئەم دیاردانە نامۆ نین… لەمێژوشدا روداوگەولی لەوجۆرە زیاد لە ئەندازە بوونیان هەیە.

مەگەر گالیلۆ لەماڵەکەی خۆیدا زیندانی نەکرا، لەپای بۆچوونە جیاوازەکانی لەبارەی گەردوون و سورانەوەی هەسارەکان؟، بەڵام سەرنجام چی رویدا جگە لە توانەوەی کۆمەڵگاکە لەناو زانستدا؟

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار
هاوڵاتی ڕێكلام


سەنتەری میترۆ: ژینگەی ئازادی رۆژنامەنووسی لە هەرێمی کوردستان، ژینگەی دەربازبوونە لە سزای تاوان بەرامبەر رۆژنامەنووسان

2 هەفتە لەمەوپێش

ئەم ساڵ لە هەرێمی کوردستان 12 کرێکار لەکاتی کارکردندا گیانیان لەدەستداوە

2 هەفتە لەمەوپێش


پەسەندکردنی یاسای بەرەنگاربوونەوەی هاوڕەگەزخوازی لە عێراق ئەمەریکا و یاساناسان توڕەدەکات

3 هەفتە لەمەوپێش


هێرشی ئێران بۆ سەر ئیسرائیل، چ خێرێکی بۆ پۆتین هەیە؟

4 هەفتە لەمەوپێش