فایلی سپی و سوور؛ دانووستانەكانی تاران و نێچیرڤان بارزانی

2 هەفتە لەمەوپێش



ئەنوەر حسێن بازگر

نێچیرڤان بارزانی، كارەكتەری یەكەمی دیپلۆماسی كوردستان، بە سەردانێك لە تارانە، بۆ كۆمەڵێك فایلی هەستیار و گرنگ.

بارزانی كە بە كارەكتەری كردنەوەی گرێ كوێرەكانی ناوخۆی كوردستان بە تایبەتی زۆنی زەرد - سەوز، هەولێر - بەغدا و هەولێر – ئەنكەرە و تاران دەناسرێت.

لەم سەردانەدا فایلەكانی بارزانی بۆ دووجۆر سپی و سور ریزبەند كراون؛

فایلە سپییەكان كە بارزانی دەیەوێت ئامانجەكانی بەدەست بێنێت كە ئەمانەن:

یەكەم: پرسی دواخستنی هەڵبژاردنەكانی 10ی حوزەیرانی كوردستان كە تاران دەتوانێت عێراق و یەكێتیش رازی بكات.

دووەم: پرسی دادگای فیدراڵی، مووچە و بودجە، تاران دەتوانێ بەغدا ناچار بكات دەست بە كۆتایهاتنی فشارەكانی بكات لەسەر هەولێر و ڕێگاچارەی نوێ دەستپێبكات.

سێیەم: ڕاگرتنی هێرشی مووشەكی و درۆن بۆسەر ماڵی سەرمایەدارەكانی نزیك پارتی، فڕۆكەخانەی هەولێر، هەریر، غازی كۆرمۆر، بەنیەت باشی نیشاندانی بارزانی، بۆ بنەبڕكردنی گەلەیی و ناڕەزایەتییەكانی ئێران، كە فاكتی خستوەتە بەردەست بارزانی.

چوارەم: بارزانی بەرچاوڕوونی دەوێت، ئاخۆ هەڵوێستی تاران سەبارەت بە پرسی پەکەکە چییە؟ لە ئۆپەڕاسیۆنی هاوینەی ئەنكەرە؟

سەبارەت بە دیوی دووەمی سەردانەكە فایلی سور كە تاران ئامادەیكردوە لە بارزانی داوا دەكات ئەوانیش:

یەكەم: جێبەجێكردنی كرداری رێككەوتنی ئەمنی نێوان تاران - هەولێر - بەغدا بۆ داخستنی كامپەكانی زڕگوێز - كۆیەی كۆمەڵە و دیموكرات، ناردنیان بۆ كامپی بێ چەك یان دەوڵەتی سێیەم و رادەستكردنی 40 لە كەسە یەكەمەكانیان. راگرتنی هەموو هەوڵێكی میدیایی لە میدیاكانی كوردستاندا.

دووەم: كۆتایهاتن بەو گومانانەی تاران هەیەتی لە بوونی جموجۆڵی موسادی ئیسرائیل و كۆتایهانن بەو گومانانە.

سێیەم: دووباركردنەوەی هاوپەیمانی هاوشێوەی رابردوو سەدر – حەلبووسی - بارزانی كە بوە هۆی كەتكردنی ماڵی شیعی.

چوارەم: ڕاگرتنی پارسەنگی سیاسی، دیپلۆماسی، سەربازی نێوان تاران و ئەنكەرە لەلایەن هەولێرەوە.

ئەم دوو فایلە سپی و سورە لە تاران دەگۆڕدرێنەوە، هەردوولاش، جێبەجێیان دەكەن، پێشوازی خامنەیی، ڕەئیسی قاڵیبافیش ئاماژەن كە سەردانەكەی بارزانی سەركەوتوو دەبێت و لانیكەم بۆ ئەم سەردەمە دەتوانێت تاران یارمەتیدەر بێت – گەر كەسانی تر لە بارزانی تێك نەدەن – چونكە دوای هەڵبژاردنەكان رەنگە دیزانینی هەرێم بگۆڕدرێت و ئاڵوگۆڕ بە داشەكان بكرێت و یەكێتیی نیشتیمانیش، پێدەچێت چرای سەوزی بۆ سەردانەكەی بارزانی بۆ تاران و رازیبوون بە هەنگاوەكانی نیشانبدات لە بەرامبەردا پارێزگاری كەركوكی ئێستا و سەرۆكی هەرێمی داهاتووی كوردستان.

  

 

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار
هاوڵاتی ڕێكلام


سەنتەری میترۆ: ژینگەی ئازادی رۆژنامەنووسی لە هەرێمی کوردستان، ژینگەی دەربازبوونە لە سزای تاوان بەرامبەر رۆژنامەنووسان

2 هەفتە لەمەوپێش

ئەم ساڵ لە هەرێمی کوردستان 12 کرێکار لەکاتی کارکردندا گیانیان لەدەستداوە

3 هەفتە لەمەوپێش


پەسەندکردنی یاسای بەرەنگاربوونەوەی هاوڕەگەزخوازی لە عێراق ئەمەریکا و یاساناسان توڕەدەکات

3 هەفتە لەمەوپێش


هێرشی ئێران بۆ سەر ئیسرائیل، چ خێرێکی بۆ پۆتین هەیە؟

یەک مانگ لەمەوپێش