شۆفێران لە رۆچوونی شەقامێک ئاگاداردەکرێنەوە
.jpg)
یەک ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتی
هاتووچۆی هەڵەبجە شۆفێران لە رۆچوونی شەقامی سەرەکیی بەردەم نەخۆشخانەی عەنەب ئاگاداردەکاتەوە.
ئەمڕۆ دووشەممە 13ی ئایاری 2024، بەڕێوەبەرایەتیی هاتووچۆی هەڵەبجە رایگەیاند، "بەهۆی ئەو بارانبارینە زۆرەی چەند رۆژی رابردوو، شەقامی سەرەکیی بەردەم نەخۆشخانەی عەنەب رۆچووە لە هەردوو ساید گرفتی بۆ هاتوچۆی شۆفێران دروستکردووە".
ئاماژە بەوەشکراوە، "لەپاش هەوڵدانی بەردەوام بەهاوکاریی سەرۆکایەتیی شارەوانیی هەڵەبجە و کۆمپانیای دەڵەمەڕ توانرا رێگای جێگرەوە بۆ هاتوچۆی شۆفێران بدۆزرێتەوە، ئێستا شۆفێران دەتوانن شەقامی جوتسایدی حمەوغان بە هەردوو ئاڕاستە بەکاربهێنن".

بابهتی پهیوهندیدار