کورێکی تەمەن 19 ساڵ لەلایەن هاورێییەکیەوە بە چەکی کڵاشینکۆڤ کوژرا
(1).jpg)
یەک ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتی
بەرێوەبەری پەیوەندی و راگەیاندنی پۆلیسی دهۆک رایگەیاند، دوای ئەوەی لە رۆژی رابردودا کورێکی تەمەن 19 ساڵ لەلایەن هاورێییەکیەوە بە چەکی کڵاشینکۆڤ بریندارکرا و دوای گواستنەوەی بۆ نەخۆشخانە بەهۆی سەختی برینەکەیەوە گیانی لەدەستدا و لە ئێستادا هاورێکەی دەستگیرکراوە.
هێمن سولەیمان بەرێوەبەری پەیوەندی و راگەیاندنی پۆلیسی دهۆک لە بڵاوکراوەیەکی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان نوسیویەتی، لە رۆژی رابردو لە سەنتەری ناحیەی بامەڕنێ کوڕێکی تەمەن 19 ساڵ دوای ئەوەی تەقەی لێکرا بە سەختی برینداربو.
باسی لەوەشکردووە کە،ئەو کورە 19 ساڵە لەلایەن هاورێییەکی تەمەن 18 ساڵی خۆی بە چەکی کڵاشینکۆڤ بریندارکرابو و دوای رەوانەکردنی بۆ نەخۆشخانە بەهۆی سەختی برینەکەیەوە گیانی لەدەستدا.
هاوکات، لە ئێستادا لەلایەن بنکەی پۆلیسی بامەڕنێوە لێکۆڵینەوە لەسەر روداوەکە دەستی پێکردوە بۆ زانینی هۆکاری کوشتنەکە.
