وەرگەڕانی پاسێک لە گەرمیان گیانلەدەستدانی ژمارەیەک خوێندکاری لێکەوتەوە

یەک ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتی
مینی پاسێكی گواستنه‌وه‌ی خوێندكاران له رێگه‌ی نێوان كه‌لار_ كفری وه‌رگه‌ڕاو به‌هۆیه‌وه ژماره‌یه‌ك خوێندكار گیانیان له ده‌ستدا.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هاتوچۆی گه‌رمیان رایگه‌یاند، ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 14ی ئایاری 2024، به‌هۆی وه‌رگه‌ڕانی مینی پاسێكی خوێندكارانه‌وه له رێگه‌ی نێوان كه‌لار_ كفری، چوار خوێندكار گیانیان له ده‌ستداوە و حەوتی دیكه‌ش بریندارن.
لە ئێستادا تەرمی ئەو چوار خوێندکارە رەوانەی پزیشکی دادی کەلار کراون، ئەو حەوت خوێندکارەی دیکەش کە بریندار بوون گواستراونەتەوە بۆ بەشی فریاگوزاری لە نەخۆشخانەی شەهید هەژار لە کفری.
خوێندکارەکان خوێندکاری ئامادەیی باکوورن لە کەلار وهەموویان کچن بۆ گەشتی زانستی چوونەتە کفری، لە رێگەی گەڕانەوە مینی پاسەکەیان وەرگەڕاوە.
هاوکات بەگوێرەی قسەکانی شۆفێری مینی پاسەکە،" ئۆتۆمبێلێک لە نزیک گوندی حەسیرە، لە نێوان کەلار و کفری دەستی شکاندووە بەسەر ماندا و کۆنترۆڵمان لەدەستداوە و مینی پاسەکە وەرەگەڕاوە".
لە ئێستاشدا، لێكۆڵینه‌وه له‌هۆكارى ڕوداوه‌كه ده‌ستى پێكردوه‌و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هاتوچۆی گه‌رمیانیس دەڵێت، لە ناوچەکەدا کامێرای چاودێری هەیە و هۆکاری ڕوداوەکە بەم زووانە ئاشکرا دەکەن.
