د. بڕیار ڕەشید: پڕۆسەی بەبانكیكردنی مووچە لەڕێگەی بانكە فیدراڵییەكانەوە دەبێت

یەک ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتی
د.بریار رهشید، پهرلهمانتاری فراكسیۆنی یهكێتی نیشتمانی كوردستان له پهرلهمانی عیراق ڕایگەیاند، بانكی TBI نەچووەتە ناو پرۆژەی هەژماری من و بە بانكیكردن تەنها لەرێگەی بانكە عیراقیەكانەوە دەبێت.
د. بڕیارە رەشید ئەندامی فراکسیۆنی یەکێتی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، جۆرێک لە فشار یان لۆبی هەیە بۆ ئەوەی بانکە راسپێردراوەکانی تەوتینی موچەی فەرمانبەران لە پارێزگاکانی هەرێمی کوردستان نەکرێنەوە.
ئەوەشی خستەڕو، بۆیە بانکە فیدڕاڵییەکانی عێراق بۆ تەوتینی موچە هەڵبژێدراون، بۆ ئەوەیە ئەو کێشەیەی ماوەی 10 ساڵە فەرمانبەرانی هەرێم پێوەی دەناڵێنن، دوبارە نەبێتەوە لەلایەن ئەو بانکانەی لەلایەن حکومەتی هەرێمەوە رێککەوتنیان لەگەڵ کراوە.
ئەوەشی ئاشکراکرد، بەرێوەبەری بانکی بازرگانی عێراق (TBI)ی پێی وتون، بانکی بازرگانی عێراق بەشداری لە پڕۆژەی "هەژماری من" نەکردوە و ناشی کات، هێستا دەست بە بە نیشتمانیکردنی موچەی فەرمانبەرانی هەرێم نەکراوە، بەڵکو تەنها چەند گفتوگۆیەک لە نێوان هەردولا کراوە.
