کۆڵبەرێک لە سنووری بانە کوژرا

یەک ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتی

بەرەبەیانی ئەمڕۆ پێنجشەممە 16ی ئایاری 2024 کۆڵبەرێکی گەنجی خەڵکی ئاوایی "دەرەزیارەتی خواروو" سەر بە سەرشیوی سەقز، لە سنووری بانە لە لایەن هێزە سنوورییەکانەوە تەقەی لێکراو گیانی لە دەستدا.

بەپێی ئەو زانیاریانەی دەست هاوڵاتی کەوتوون، واحید قادرپوور، کوڕی باییز، خەڵکی ئاوایی دەرەزیارەتی خواروو، لە سنووری هەنگەژاڵەی بانە بە تەقەی راستەوخۆ هێزە سنوورییەکان کوژراوە.

بەپێی زانیارییەکانی ماڵپەڕی کۆڵبەر نیوز لە سەرەتای ساڵی 2024ەوە 12 کۆڵبەر بە تەقەی راستەوخۆی هێزە سنوورییەکان کوژراون و لە سەرەتای مانگی ئایارەوە ٧ کەس لە ناوچە سنوورییەکان بە تەقەی راستەوخۆ کوژراون کە پێنج کەسیان کۆڵبەر بوون و دوو کەسیان کاسبکار بوون.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار