شارەزایەکی کەشناسی: ئەمساڵ بەراورد بە ساڵانی رابردوو گەرمتر دەبێت
.jpg)
یەک ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتی/ سازگار ئەحمەد
شارەزایەکی کەشناسی وادەی دەستپێکردنی گەرما رادەگەیەنێت و ئاماژە بەوەشدەکات، ئەمساڵ بەراورد بە ساڵانی رابردوو گەرمتر دەبێت.
ئەمڕۆ هەینی 17ی ئایاری 2024، پشتیوان ئیبراهیم، شارەزای کەشناسی بە هاوڵاتی راگەیاند، "چاودێریکردنمان و گۆڕانکاریەکانی سروشت و لەیەکدانەوەمان لە سەر نەخشەکان لە 20/5/2024 بەداوە بارستە ھەوای فێنک لەسەر ناوچەکانمان بەپێی کات دست بەکشانەوە دەکات و وەرزی گەرما دەستپێدەکات بە دیاری کراوی لە کۆتای مانگی 5 و پاشان گەرمای وەرزی ئەفریقی دەستپێدەکات".
ئاماژەی بەوەشکرد، "بەپێی کات گەرما دەگاتە وڵاتانی ناوچەکە و هەرێمی کوردستانیش بێبەش نابێت و وەک ساڵانی رابردوو پلەی گەرما بەرزدەبێتەوە لە دوای گەرمای ئەفریقی پاشان گەرمای ورەزی هیندی دەستپێدەکات".
ئەو شارەزای کەشناسە ئەوەشی روونکردەوە کە گەرمای ئەمساڵ لە چاو ساڵانی رابردوو گەرمتر دەبێت.
