مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان تەوتین دەکرێت
7 مانگ لەمەوپێش
هاوڵاتی
وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێمی کوردستان رایگەیاند، یەکەم لیستی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان رەوانەی بانکی تی بی ئای کردووە تا تەوتین بکرێن.
بەپێی سەرچاوەیەکی ئاگادار رۆژی پێنجشەممە 16ی ئایاری 2024 رابردوو ئاوات شێخ جەناب، وەزیری دارایی یەکەم لیستی ئەو فەرمانبەرانەی رەوانەی بانکی تی بی ئای کردووە کە لەکاتی پڕکردنەوەی فۆڕمی هەژماری من ئەو بانکەیان هەڵبژاردووە.
بەپێی زانیارییەکان ژمارەی فەرمانبەرەکان 368 فەرمانبەرن و زانیارییەکانیان بۆ کردنەوەی هەژماری بانکی رەوانەی تی بی ئای کراوە.
پێشتر وەزارەتەکە رایگەیاندبوو بانکی تی بی ئای هاتووەتە ناو پرۆژەی هەژماری منەوە و ناوەکەی بۆ فۆڕمی تایبەت بە پرۆژەکە زیادکراوە.
بابهتی پهیوهندیدار