بە تۆمەتی کوشتنی کچەکەی تۆمەتبارێک دەستگیرکرا

یەک ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتی
بە تۆمەتی کوشتنی کچەکەی بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی سلێمانی دەستگیرکردنی تۆمەتبارێکی راگەیاند.
ئەمڕۆ دووشەممە 20ی ئایاری 2024، بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی سلێمانی رایگەیاند، "دوای ئەوەی هێزەكانی پۆلیس لەڕوداوی كوشتنی كچێك بەدەستی باوكی ئاگاداركرانەوە، دەستبەجێ لێكۆڵینەوەو بەدواداچوونەكانی پۆلیس دەستیپێكردوو دەركەوت كە باوكەكە بە چەقۆ هێرشی كردووەتە سەر كچەكەیی و بەسەختی برینداری كردووەو بەهۆی سەختی برینەكەیەوە لە نەخۆشخانە گیانی لەدەستداوە".
ئاماژە بەوەشکراوە، "دوای وەرگرتنی بڕیاری بەڕێز دادوەر و گەڕان بەدوای تۆمەتباری هەڵاتوودا، توانرا لەماوەی كەمتر لەدوو سەعات لەلایەن مەفرەزەكانی بنكەی پۆلیسی پێنجوێن بەهاوكاری ئاسایشی سنورەكە تۆمەتبار بدۆزرێتەوەو دەستگیربكرێت".
باس لەوەشکراوە، "لەئێستادا تۆمەتبار (ع، ع، م لەدایكبووی 1971) بەبڕیاری دادوەر و بەپێی مادەی 406 لە یاسای سزادانی عیراقی راگیراوە و لێكۆڵینەوە لەگەڵیدا بەردەوامە، لە لێكۆڵینەوە سەرەتاییەكاندا دەركەوتووە كە تۆمەتبار بەهۆی كێشەی كۆمەڵایەتییەوە كچەكەی خۆی كوشتووە".
