بەڕێوبەری چاکسازییەکانی هەرێم: لەماوەی 6 مانگی ئەمساڵدا 5 هه‌زار و 466 سزادراو له‌ چاكسازییەكانی هەرێم هەن

یەک ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتی

بەڕێوەبەری گشتیی چاکسازییەکانی هەرێمی کوردستان ئاماری شەش مانگی یەكەمی ئەمساڵی چاكسازیەكانی بڵاوكردەوە و به‌گوێره‌ی ئاماره‌كه‌ش، پێنج هه‌زار و 466 سزادراو له‌ چاكسازیەكانی هەرێمی كوردستانن، کە لە ئێستادا 40 منداڵن و لەو ژماره‌یه‌ش، 30 منداڵیان لە هەولێرن.

ئەمڕۆ سێشەممە، 9ی تەمووزی 2024، ئیحسان عەبدولڕەحمان، بەڕێوەبەری گشتیی چاکسازییەکانی هەرێم لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، كۆی ئەو زیندانیانەی ئەمساڵ هاتونەتە چاكسازیەكانی هەرێمی كوردستان ژمارەیان چوار هه‌زار و 311 كەس بوون، ئەو زیندانیانەشی ئەمساڵ حوكمەكەیان تەواوبووە و  ئازادكراون ژمارەیان سێ هه‌زار و 934 كەس بوون.

ئیحسان عوبدولڕەحمان ئاماژەی بەوەشدا، وتیشی، لە ناو چاكسازیەكان 474 خوێندكار هه‌یه‌ كه‌ لە قۆناغەكانی بنەڕەتی و ئامادەیی و زانكۆ و پەیمانگاكانن.

ئەوەشی خستۆتەڕوو، لە چاكسازیەكان منداڵ تا 3 ساڵی دەتوانێت لەگەڵ دایكیدا بێت.

وتیشی، بەڵام  چەند منداڵێك لە چاكسازیەكان هەن كە تەمەنیان لە نێوان 7 بۆ 10 ساڵە، دایكیان بە مادەی تیرۆر حوكمداراوه‌ و خەڵكی دەرەوەی هەرێمه‌، كەس نیە لە خۆیان بگرێت، ئه‌مه‌ش گرفتی بۆ دروستكردوین.

باسی لە ئاماری مداڵانی ناو چاکسازییەکانی هەرێم کردوو وتی: لە ئێستادا 40 منداڵ لە چاكسازیەكانیدا هەن و لەو ژماره‌یه‌ش، 30 منداڵیان لە هەولێرن".

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار