داواکارییەکی خێرا لە هەژماری من بۆ سەرجەم مووچەخۆران

3 كاتژمێر لەمەوپێش
تیمی پرۆژەی هەژماری من ئاگاداریی ئەو مووچەخۆر و فەرمانبەرانە دەکاتەوە کە بەشدارن لە هەژماری من و دەڵێت، "ئەگەر هەستتان بە هەر چالاکییەکی گوماناوی کرد لە هەژمارەکەتاندا دەستبەجێ پەیوەندیی بکەن بە سەنتەری خزمەتگواریی بانک.
زیاتر لە 900 هەزار مووچەخۆر خۆیان لە پڕۆژەی "هەژماری من" تۆمار کردووە و 450 ئامێری ڕاکێشانی پارەش لە تەواوی کوردستان دانراون. ئەو کەسانەی خۆیان لە پرۆژەی هەژماری من تۆمار کردووە
تائێستا دیار نییە بۆچی تیمی هەژماری من ئەو ئاگادارییە خێرایەی بۆ فەرمانبەرانی بەشدار لە پرۆژەی هەژماری من بڵاوکردووەتەوە، بەڵام لە ڕێککەوتی 23ـی 7ـی 2025 فەرمانگەی تەکنەلۆژیای زانیاریی حكومەتی هەرێمی كوردستان بڵاوی کردوویەوە کە چهند ڕۆژێكه هەڵمەتێكی هێرشی ئەلیكترۆنی بۆ سەر فەرمانبەران و هاووڵاتیانی هەرێمی كوردستان لەلایەن کۆمەڵێک ڕێکخراو دەستیپێكردووە، بەجۆرێک هاككەران لەژێر ناوی فەرمیی حكومی و دەزگای متمانەپێكراو بەشێوەی هەڕەمەكی ئیمێڵ بۆ هاووڵاتیان دەنێرن.
بەگوێرەی ئەو ڕاگەیێنراوەی کە ئەوکاتە فەرمانگەی تەکنەلۆژیای زانیاریی بڵاوی کردبوویەوە "لەڕێگەی ئیمەیڵەوە بهستهر و لینکی گوماناوی ڕەوانە دەكرێت، مەبەست لێی هاككردنی ئامێری كارمهندان و فهرمانبهرانی حكومییە بۆ دەستگەیشتن بە داتاكانی نێو مۆبایل و ئامێرە ئەلیكترۆنییەكانی دیكە".
سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی، پڕۆژەی "هەژماری من"ـی لە شوباتی ساڵی 2023 ڕاگەیاند، پڕۆژەکە بەشێکە لە ستراتیژیی کابینەی نۆیەم بۆ خزمەتگوزارییە بانکییەکان و کەم کردنەوەی پەیوەندی بە پارەی کاش.
بەم شێوەیە بەسەر پارێزگاکانی هەرێمی کوردستان دابەش بوون:
-پارێزگای هەولێر: 401 هەزار و 815 مووچەخۆر.
-پارێزگای سلێمانی: 278 هەزار و 630 مووچەخۆر.
-پارێزگای دهۆک: 220 هەزار و 600 مووچەخۆر.

