کوژرانی ئەندامێکی باڵای حزبوڵڵای لوبنان لە سووریا
5 مانگ لەمەوپێش
هاوڵاتی
رێکخراوی چاودێری مافی مرۆڤی سووریا رایگەیاند، رۆژی سێشەممە 9ی تەموزی 2024، بەهۆی هێرشی ئیسرائیل بۆ سەر ئۆتۆمبێلێک لە نزیک دیمەشقی پایتەختی سووریا، دوو کەس کوژراون کە یەکێک لەوان "یاسر نمەر قرنبش" بەرپرسی گواستنەوەی درۆن و چەک و تەقەمەنی بووە لە سووریاوە بۆ لوبنان.
بەپێی زانیارییەکانی ئەم رێکخراوەیە، لە ڕێگای دیمەشق- بەیرووت و نزیک ناوچەی یابووس ئۆتۆمبێلی ئەم دوو کەسە کراوەتە ئامانج.
ئەم هێرشە کاتێک روویداوە کە ئۆتۆمبێلەکە لە بازگەیەکی سەربازی سەر بە لیوای 4ی هێزەکانی بەشار ئەسەدەوە رەت دەبوو.
یەکێک لە کوژراوەکان ئەندامی باڵای حزبوڵڵای لوبنانە، بەڵام ناسنامەی کەسی دووەەم دیار نییە و گومان دەکرێت ئێرانی یان سووری بێت، هەروەها شۆفێری ئۆتۆمبێلەکەش سووری بووە و بریندار بووە.
سەرچاوەیەکی نزیک بە حزبوڵڵا بە دەنگی فەرەنسای راگەیاندووە " یاسر نمر قرنبش" پاسەوانی تایبەتی پێشتری حەسەن نەسروڵڵا رێبەری حەماس، لەم هێرشەدا کوژراوە.