عەباس عراقچی: دەستبەرداری مافی پیتاندنی یۆرانیۆم نابین

2 كاتژمێر لەمەوپێش



عەباس عراقچی، وەزیری دەرەوەی ئێران دەڵێت، وڵاتەکەی بەدوای شەڕدا ناگەڕێت، بەڵام ئامادەیە بۆی، ئەگەر بەسەریاندا بسەپێندرێت، جەختیشی لە پابەندبوونی تاران بە رێبازی دیپلۆماسی و رەتکردنەوەی هەر جۆرە خۆسەپێنیەكی دەرەکی کردەوە.

عراقچی ئەمڕۆ لە لێدوانێكی رۆژنامەوانیدا وتی،  ئێران دیپلۆماسی هەڵدەبژێرێت ئەگەر لایەنی بەرامبەر ئەو کارە بکات، وڵاتەکەی ئامادەیە وەڵامی هەر پرسیارێک بداتەوە لە چوارچێوەی دانوستانەکان لەسەر بنەمای رێزگرتنی یەکتر، بەبێ ملکەچكردن بۆ فشار یان زۆرەملێی هیچ لایەنێک.

سەبارەت بە بەرنامەی ئەتۆمیش، وەزیری دەرەوەی ئێران رایگەیاند، بە ئامانجگرتنی دامەزراوە ئەتۆمییەکانی ئێران ئامانجەکانی بەدەستنەهێناوە، تاکە رێگاش لەبەردەم لایەنی بەرامبەر دانوستانە.

عراقچی بە توندی هەر داواکارییەک بۆ سفركردنەوەی پیتاندنی یۆرانیۆم رەتکردەوە و دووپاتیکردەوە، ئەو مافە دانوستانی لەسەر ناکرێت.

جەختیشكرد، ئێمە پێداگری لەسەر پیتاندنی یۆرانیۆم دەکەین، چونکە کەس مافی ئەوەی نییە بۆچوونی خۆی بسەپێنێت سەبارەت بەوەی پێویستە بكەین.
ئاماژەی بەوەشكرد، ئێران دەست دەگرێت بە مافەكانی لە بەرنامە ئەتۆمییەکەیدا، تەنانەت ئەگەر ئەمە ببێتە هۆی ئاڵۆزی یان شەڕ.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار