ڕێکخراوی ئای یو ئێم: پاش 10 ساڵ 200 خێزانی ئاوارەی کەمپی شاریا دەگەڕێنەوە شەنگال

یەک ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتی
ئەمڕۆ پێنجشەممە، 25ی تەمووزی 2024، ڕێکخراوی ئای یو ئێم ڕایگەیاند، ناوی نزیکەی 200 خێزانی ئاوارەی شەنگالی تۆمارکردووە و ئامادەییان دەربڕیووە بۆ گەڕانەوەیان بۆ ناوچەکانی خۆیان.
ئەوەشی خستۆتەڕوو، پاش تێپەڕبوونی 10 ساڵ، ئەمڕۆ وادەی گەڕانەوەی ئەو خێزانانەیە بۆ شەنگال.
ڕێکخراوی ئای یو ئێم باسی لەوەشکرد، بەپێی بڕیارێکی وەزارەتی کۆچ و کۆچبەران دەبوو هەر خێزانێک کە دەگەڕێتەوە شەنگال بڕی چوار ملیۆن دیناری پێبدرێت، بەڵام لە ئێستادا ئەو بڕیارە جێبەجێ ناکرێت و ئەو 200 خێزانە ناگرێتەوە کە ئەمڕۆ دەگەڕێنەوە شەنگال.
جێگەی ئاماژەیە، لە ڕۆژی 23ی ئەم مانگە وەزارەتی كۆچ و كۆچبەرانی عێراق ڕایگەیاند، هەزار و 841 ئاوارەی دانیشتووى كامپەكانی سنووری پارێزگاى دهۆك بە ڕەزامەندی خۆیان گەڕێندرانەوەتەوە بۆ شەنگال و هاوكاری داراییان بەبڕی چوار ملیۆن دینارپێدراوە و بەشێكى كەرەستەکانى ناو ماڵیان بۆ دابینكراوە.
