وەزارەتی نەوتی عێراق: لە مانگی حوزیراندا زیاتر لە 102 ملیۆن بەرمیل نەوت فرۆشراوە
(1).jpg)
یەک ساڵ لەمەوپێش
مەهران رەمەزان
هاوڵاتی، سلێمانی
ئەمڕۆ یەکشەممە، 28ی تەمووزی 2024، وەزارەتی نەوتی عێراق لە بارەی ڕێژەی فرۆشتنی نەوتی عێراق لە ڕێگەی كۆمپانیای سۆمۆوە لە مانگی حوزەیراندا، ڕاگەیادراوێكی بڵاوكردەوە و ڕایگەیاند، بڕی هەناردەكردنی نەوتی خاو لە مانگی حوزەیراندا، بریتیبووە لە 102 ملیۆن و 314 هەزار و 548 بەرمیل نەوت، كە لە ڕێگەی كۆمپانیای سۆمۆوە فرۆشراوە.
ئاماژە بەوەشكراوە، كۆی بڕی نەوتی فرۆشراوی كێڵگەكانی ناوەڕاست و باشووری عێراق لە مانگی ڕابردوودا بریتیبووە لە 102 ملیۆن و 11 هەزار و 928 بەرمیل.
ئەوەش خراوەتەڕوو، بڕی 302 هەزار و 620 بەرمیل نەوت بە ئوردن فرۆشراوە.

بابهتی پهیوهندیدار