بەهۆی کەمیی پاره‌ی نه‌ختینه وه‌زیری دارایی بانگهێشتی پەرلەمان دەکرێت

یەک ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتی
بڕیاره چوارشەممەی داهاتوو لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق، میوانداری تەیف سامی وەزیری دارایی بكات، هۆکارەکەش کەمیی پارەی نەختینەیە.
لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق هۆشداری لە کەمی پارەی نەختینە و بەرزبوونەوەی هەڵاوسان ده‌دات، ئەمەش ڕەنگە ببێتە هۆی دابەزینی زیاتری بەهای دینار به‌رامبه‌ر به دۆلارێ ئەمریکی.
لەوبارەیەوە ئیخلاس دلەیمی، ئەندامی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق ڕایگەیاند: ئێستا عێراق کێشەی پاره‌ی نەختینەیی هەیە، ئەمەش بانکی ناوەندیی ناچار کردووه دراوی زیاتر چاپ بکات بەتایبەتی له هه‌ردوو جۆری 50 و 25 هه‌زاری.
دلەیمی ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كردووە ئه‌م كێشه‌یه کاریگەری لەسەر دابینكردنی مووچەی فەرمانبەران نابێت، بەڵام بە دڵنیاییەوە کاریگەری لەسەر دۆخی بازاڕ ده‌بێت .
له‌لایەن خۆشیەوە، عەلی عەلاق، پارێزگاری بانکی ناوەندیی عێراق ڕایگەیاند: بۆ دروستکردنی هاوسەنگی لە بازاڕدا, بانکی ناوەندیی عێراق یەدەگی دراوی پیویستی له‌به‌رده‌سته .
بۆ یه‌كلایكردنه‌وه‌ی ئه‌م كێشه‌یه په‌رله‌مانی عێراق بڕیاره رۆژی چوارشه‌ممه‌ی داهاتوو میوانداری تەیف سامی وەزیری دارایی عێراق بكات .
