بەهۆی وەزارەتی داراییەوە ڕەنگە مووچەی هەرێم دوابکەوێت

یەک ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتی

بەوتەی سەرچاوەیەک بەهۆی نەناردنی زانیاری هێزە ئەمنییەکان ڕەنگە ناردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان دوابکەوێت، هەرچەنده سەرۆکوەزیرانی عێراق ڕەزامەندی داوە.

سەرچاوەیەک  لە لقی هەولێری لەبانکى ناوەندى عێراق ئاشكرایكردوه‌، "پارەی پێویست بۆ موچەى مانگى حەوتى فەرمانبەرانى هەرێمى کوردستان بەردەستەو چاوەرێی فەرمانى ته‌یف سامى وەزارەتی دارایی عێراقین بۆ خەرجکردنى".

لەلایەکی دیکەوە، بەوتەی سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێمی کوردستان، هۆکاری نەناردنی پارە ئەوەیە وەزارەتی دارایی عێراق داوای زانیاریی لەبارەی ناوی زیادکراوی وەزارەتی پێشمەرگە کردووە، بەڵام وەزارەتی دارایی هەرێم نەیناردووە، بەوهۆیەشەوە ڕەنگە ئەمڕۆ ناردنی پارە دوابکەوێ و هێشتا وەزیری دارایی عێراق واژۆی نەکردووە، هەرچەنده سەرۆکوەزیرانی عێراق واژۆی کردووە.

ئه‌وه‌ش له‌كاتێكدایه‌، شه‌وى ڕابردوو میدیا عێراقیه‌كان بڵاویانكرده‌وه‌، ئه‌مڕۆ وه‌زاره‌تى دارایی عێراق نزیكه‌ى ترلیۆنێك دینار بۆ موچه‌ى مانگى حه‌وتى فه‌رمانبه‌رانى هه‌رێم ڕه‌وانه‌ ده‌كات‌و له‌كۆبونه‌وه‌ى ئه‌م هه‌فته‌یه‌ى لیژنه‌ى دارایی په‌رله‌مانى عێراقیش له‌گه‌ڵ ته‌یف سامى وه‌زیرى دارایی، ناوبراو جه‌ختیكردبوه‌وه‌ تاوه‌كو ڕۆژى پێنجشه‌ممه‌ واته‌ ئه‌مڕۆ موچه‌ى مانگى حه‌وتى فه‌رمانبه‌ران ڕه‌وانه‌ى هه‌رێم ده‌كات.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار