تا هێڵی ئینتەرنێتەکەتان بەردەوامبێت و نەبڕدرێت ئەوا پێویستە بەپەلە ئەم کارە جێبەجێ بکەن

یەک ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتی
حکومەتی هەرێمی کوردستان ئاگاداری سەرجەم کۆمپانیاکانی پەیوەندی و گەیاندن دەکاتەوە.
کۆمپانیاکانی پەیوەندی و گەیاندن لەلایەن حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە ئاگادارکراونەتەوە کە هەر کەسێک بەشداری هێڵی ئینتەرنێتی کردووە و بەڵگەنامە فەرمییەکانی وەک (ناسنامە یان کارتی نیشتیمانی و کارتی زانیاری یان کۆدی ئاسایش)ی پێشکەشی کۆمپانیای دابینکەری هێڵی ئینتەرنێتی نەکردبێ لە کاتی بەشداریکردندا، ئەوا لەماوەیەکی نزیکدا هێڵەکەی دەبڕدرێت.
بۆیە پێویستە بە زووترین کات ئەو بەڵگەنامانە پێشکەش بە کۆمپانیای هێڵی ئینتەرنێت بکرێت. ئەگەر کەسەکە بیانی بوو ئەوا پێویستە پاسپۆرت و نشینگە پێشکەش بکات وەک بەڵگەنامەی فەرمی.

بابهتی پهیوهندیدار