ناکۆکی لەسەر سەرۆکی لیژنەی ئەمنیی کەرکووک دروست دەبێت

یەک ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتی  

سەرەتای هەفتەی داهاتوو، ئەنجوومەنی پارێزگای کەرکووک کۆدەبێتەوە، ئەو پۆستانەی ماون دابەشدەکرێن.  

ئەنجوومەنی پارێزگای کەرکووک 16 ئەندام پێکدێت و 13 لیژنە لەخۆدەگریت، لایەنە تورکمانەکان داوای سەرۆکی لیژنەی ئەمنیی دەکەن، ئەو پۆستەش لە بەرژەوەندی لایەنەکانی عەرەب یەکلایی کراوەتەوە و یەکێتی لەبەرامبەر پۆستی پارێزگار پێیداون.

بەپێی زانیارییەکانی هاوڵاتی "لە پاڵ پۆستی فەرماندەی ئۆپەراسیۆنەکانی کەرکووک، بەڕێوەبەری پۆلیسی کەرکووک، یەکێتیی ڕازی بووە سەرۆکی لیژنەی ئەمنییش بە لایەنەکانی عەرەب بدات."

چاوەڕواندەکرێت ڕۆژی یەکشەممە 18-08-2024 محەممەد ئیبراهیم حافز، سەرۆکی ئەنجوومەنی پارێزگای کەرکووک دەست بە دەوام بکات، ناوەڕاستی هەفتەی داهاتووش کۆبوونەوەی ئەنجوومەن بکرێت، ڕوون نییە کە پارتی، سێ ئەندامی هاوپەیمانی عەرەبی و بەرەی تورکمانی بەشداری کۆبوونەوە دەکەن یاخود نا.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار