لەدەروازەیەکی هەرێم زیاتر لە 200 ملیۆن دینار دیارنامێنێت

یەک ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتی 

لە دەروازەی پشتەی سنووری ئیدارەی گەرمیان، نزیکەی 240 ملیۆن دینار دیارنەماوە، پۆلیسی گەرمیان فەرمانی دەستگیرکردنی بۆ فەرمانبەرێکی ئەو دەروازەیە دەرکردووە.

بەپێی زانیارییەکانی هاوڵاتی، لە دەروازەی پشتەی سنووری ئیدارەی گەرمیان، نزیکەی 240 ملیۆن دینار دیارنەماوە، دوای لێکۆڵینەوە و بەدواداچوون بۆ رووداوەکەش، بە بڕیاری دادوەری لێکۆڵینەوە فەرمانی دەستگیرکردن بۆ فەرمانبەرێکی بانکی ئەو دەروازەیە دەرچووە، کە سەر بە بانکی پەروێزخانە.

هەربەپێی زانیارییەکان، ئەو فەرمانبەرەی فەرمانی دەستگیرکردنی بۆ دەرچووە بۆ شوێنێکی نادیار ھەڵاتووە.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار