کارمەندانی هاتووچۆی سلێمانی دژی پێنەدانی مووچە مانگرتنیان ڕاگەیاند
.jpg)
یەک ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتی
ئەمڕۆ یەکشەممە 18ی ئابی 2024 کارمەندانی بەڕێوەبەرایەتیی هاتووچۆی سلێمانی دژی دواکەوتنی مووچەی مانگی تەموز بایکۆتییان ڕاگەیاند و مامەڵەی هاوڵاتییان ڕایی ناکەن.
بەهۆی مانگرتنی کارمەندانەوە قەرەباڵغییەکی زۆر لەبەردەم بەڕێوەبەرایەتیی هاتووچۆی سلێمانی دروستبووە و و کاری هاوڵاتییان ڕاوەستاوە.
نزیکە 50 ڕۆژ تێدەپەڕێت بەسەر دابەشکردنی مووچەی مانگی شەشی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان و تا ئێستا بەغدا مووچەی مانگی حەوتی مووچەخۆرانی نەناردووە.

بابهتی پهیوهندیدار