ڕاوكردنى ماسی قەدەغە ده‌كرێت

یەک ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتی

پۆلیسی دارستان و ژینگەی سلێمانی قه‌ده‌غه‌كردنى ڕاوه‌ ماسى له‌ به‌نداوى دێوانه‌ لە قەزای دەربەندیخان تاوه‌كو 2025/6/21 ڕاگەیاند.
 
لە ڕاگەیەندراوێکدا بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی دارستان و ژینگەی پارێزگای سلێمانی ڕایگەیاند، "لەپێناو بوژاندنەوە و زیادکردنی ڕێژەی ماسی، بڕیار درا بە قەدەغەی ڕاوی ماسی لە بەنداوی (دێوانە) لە قەزای دەربەندیخان تاوه‌كو 2025/6/21".  
  
ئاماژەی بەوەشکرد، "بەنداوی دێوانە بەنداوێکی نوێیە و ماوەی ساڵێکە پەنجە ماسی تێکراوە و ماسییەکانیش قەبارەیان بچووکە و سێ ساڵی پێویستە تا بە تەواوی پێبگەن و وەچە بخەنەوە و ڕاوکردنیان دەبێتە هۆی لەناوچوونی سامانی ماسی لە بەنداوەکەدا".  
 
پۆلیسى دارستان دەشڵێت، "لەو ماوەیەدا ڕاوکردن بە هەموو شێوەیەك قەدەغەیە تەنانەت بە (قولاپ و تۆڕ) لەبەرانبەردا سەرپێچیکاران ڕووبەڕوی دادگا دەکرێنەوە، داواکاریشین لە هاوڵاتییان پابەندی ڕێنماییەکان بن و خۆیان بە دوور بگرن لە ڕاوکردنی ماسی".

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار