تۆمەتباریی دۆسیەی "دزیی سەدە" نهێنی دیکە ئاشکرا دەکات

یەک ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتی

تۆمەتباری سەرەکی "دزیی سەدە" کە بە تۆمەتباری سەرەکی بردنى پارەى دانراوى دەستەى باجەکان دادەنرێت نهێنی نوێ ئاشکرا دەکات.

لە مانگی ئازاری ساڵی 2023، دەسەڵاتی دادوەری عێراق فەرمانی دەستگیركردنی بۆ چەند بەرپرسێکی باڵای حكومەتی پێشوو بە سەرۆكایەتی مستەفا كازمی دەركرد، بە تۆمەتی "ئاسانكاریكردن بۆ دەستبەسەرداگرتنی بڕی "2.5 ملیار دۆلار لە سامانی گشتی.

سەرەتای ئەم مانگە دەستەی دەستپاكیی عێراق دەستگیركردنی ئەو تۆمەتبارانەی ڕاگەیاند كە تۆمەتباران بە دۆسیەی "دزیی سەدە"، هاوكات ناسنامەی تۆمەتبارەكان و چۆنیەتی دەستگیركردنیان لەگەڵ بڕە پارەكەشی ئاشكراكرد، هاوکات نور زوهێر، وەک یەکێک لە تۆمەتبارانی سەرەکی ئەو دۆسیەیە ناسێنرا.

 بۆچی دادگایی نەکرا؟

بەپێی بڕیاری دادگاى ناوەندیى بەرەنگاربوونەوەى گەندەڵى، سەر بە سەرۆکایەتیی دادگاى پێداچوونەوەى کەرخی بەغدا، کە ئاراستەی دەستەى دەسپاکى کردبوو، بڕیاربوو ڕۆژی 14-8-2024 تۆمەتبار نور زوهێر، تۆمەتباریی دۆسیەیی "دزیی سەدە" بە پێی ماددە 331 لە یاساى سزادانى عێراقى دادگایی بکرێت، بەڵام بە کەفالەت ئازاد دەکرێت بۆ ئەوەی پارەکە بگەڕێنێتەوە و بەهۆی ئامادەنەبوونیشی، دادگاییەکەی بۆ 27ـی مانگ دواخرا.

نور نهێنی نوێ ئاشکرا دەکات

نور زوهێر، لە بەشێکی ئەو دیدارەی کە کەناڵی شەرقیەی عێراقی لەگەڵی ئەنجامداوە و بڕیارە لە داهاتوو بڵاو ببێتەوە، ئاماژە بۆ ئەوە دەکات ئەو پارەیەی لەبەردەستیدا بووە، هی "چەک و مامەڵەکان بووە کە لەلایەن دەستەی دەستپاکییەوە وردبینی کراون، نەک پارەی خەزێنەی دەوڵەت، تەنانەت یەک دیناریش هی دەوڵەت نییە".

 داوای خانوویەکی شاهانەیان لێکردم

بە وتەی زوهێر: " یەکێک لەو پەرلەمانتارانەی بە گاڵتەجاڕییەوە باس لەو دۆسیەیە دەکات، داوای خانوویەکی بە ڕووبەری 1200 مەتر چوارگۆشە لێکردم، بە مەرجێک لە سەر شەقامی ئەمیرات (دەکەوێتە ناوچەی مەنسور لە بەغدا) بێت".

ناوی هەمووان ئاشکرا دەکەم

زوهێر جەخت لەسەر ئەوە دەکاتەوە ئەگەر بێت و دادگایی بکرێت، ناوی هەموو ئەوانە ئاشکرا دەکات کە دەستیان لەو دۆسیەیە هەیە بە تایبەت ئەگەر پرۆسەی دادگاییکردنەکە بەشێوەی ئاشکرا بێت.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار