سێ کەس بە تۆمەتی سوتاندنی چیای گۆیژە دەستگیرکران

یەک ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتی

بەڕێوەبەرایەتی گشتی ئۆپەراسێونەکانی ئاسایش، دەستگیرکردنی سێ تۆمەتباری سوتاندنی چیایی گۆیژە ڕادەگەیەنێت.

ئەمڕۆ یەکشەممە 18ی ئابی 2024، دەزگای ئاسایشی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، "دوای بەدواداچوون و لێکۆڵینەوەکانی بەڕێوەبەرایەتی گشتی ئۆپەراسێونەکانی ئاسایش، توانیان سێ تۆمەتبار دەستگیربکەن".

ئاماژە بەوەکراوە، "شەوی 30ی تەموزی 2024 بکەری سوتاندنی درەخت و پۆش و پاوان و تێکدانی بەشێک لە ژینگە و سروشتی جوانی چیای گۆیژە بوون، تۆمەتباران بەپێی مادەی 342 لە یاسای سزادان ڕاگیراون و ڕووبەڕوی یاسا کرانەوە".

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار