سبەینێ بەڕێوەبەری پەروەردەی سلێمانی دەست لەکاردەکێشێتەوە

یەک ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتی

دڵشاد عومەر، كە لەسەر پشكی بزوتنەوەی گۆڕان ماوەی نۆ ساڵە بەڕێوبەری گشتی پەروەردەی سلێمانییە، لەبارەی هۆكاری دەستبەرداربوونی لە پۆستەكەی، بە میدیای فەرمی حزبەكەی راگەیاندووە، بڕیارەكە پەیوەستبووە بە گەڕاندنەوەی ئەو 182دۆنم زەوییەی ئامادەیی كشتكوكاڵی بەكرەجۆ، كە بەچەند ڕێگەیەكی نایاسایی درا بە وەبەرهێنەرێک.

وتیشی: لەبەر ئەم زوڵمەی لە كەرتی گشتی و پەروەردە دەكرێت، بڕیارمدا سبەینێ 19ـی مانگ وەك پێشتر بڕیارمدابوو دەستلەكار بكێشمەوە دەورو تەسلیمی خۆم دەكەم، هەموو شتێكیشم لەگەڵ بزوتنەوەی گۆڕان بڕاندووەتەوە و پێشنیار كراوە كەسێكی تر لەجێگەكەم دابندرێت.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار