تەندروستی هەرێم چوار بڕیار لەبارەی ئاوڵەی مەیموونەوە دەدات

یەک ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتی

وەزارەتی تەندروستی حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند تا ئێستا هیچ حاڵەتێکی گومانلێکراو لە هەرێمی کوردستان نییە، چوار بڕیاریش دەردەکات.

نەخۆشی ئاوڵەی مەیموون لە ئێستادا لە نزیکەی 25 وڵاتدا بڵاوبووەتەوە و لەبارەی نەخۆشییەکەوە ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی هۆشداری داوە.

وەزارەتی تەندروستی حکومەتی هەرێمی کوردستان بڵاویکردەوە: ئەمڕۆ یەکشەممە 18-08-2024 سامان بەرزنجی، وەزیری تەندروستی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەگەڵ نوێنەری رێکخراوی تەندروستی جیهانی و لایەنە پەیوەندیدارەکان کۆبووەوە و بۆ بەرەنگاربوونەوە و خۆپارێزی لە نەخۆشییەکە وەزارەتی تەندروستی ئەم بڕیارانەی دەرکرد:

- بەیانی رێکارەکانی خۆپارێزی و ئامادەکاری لەلایەن وەزارەتی تەندروستییەوە بۆ دامودەزگاکانی تەندروستی رابگەیەنرێت.

- لیژنەیەکی باڵای هاوبەش لەنێوان وەزارەتی تەندروستی و وەزارەتی کشتوکاڵ پێکبهێنرێت.

-پەیامەکانی تەندروستی بۆ هاوڵاتییان و گەشتیاران دابنرێت بۆ هۆشیاری تەندروستی و هەڵمەتی راگەیاندن و رۆشنبیری تەندروستی.

- ئامادەکاری دابینکردنی تێستی پشکنینی تاقیگەیی لەگەڵ رێکخراوی تەندروستی جیهانی ئەنجام بدرێت ئەنجامەی ڕابگەیەنرێت ڤایرۆسی ئاوڵەی مەیموون بەهۆی گازگرتن و چڕنووك گرتنی ئاژەڵێكی تووشبوو دەگوێزرێتەوە بۆ ئاژەڵی دیكە و لەوێشەوە بۆ مرۆڤ، یان لەڕێگەی تێكەڵبوون بەهۆی هەڵمژینی هەناسەی کەسی تووشبوو و بەكارهێنانی كەلوپەلەکانیان.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار