نرخی تەماتە لە بازاڕەکانی هەرێمی کوردستان بەرزبووەتەوە

یەک ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتی، سازگار ئەحمەد

لە بازاڕەکانی هەرێمی کوردستان، نرخی تەماتەی خۆماڵی بەراورد بە 10 ڕۆژی ڕابردوو بەرزبووەتەوە، کیلۆیەک تەماتەی خۆماڵی لە 600 دینارەرە بەرزبووەتەوە بۆهەزار دینار.

ئەمڕۆ دووشەممە 19ی ئابی 2024، عەتا محەمەد، نوێنەری ژووری بازرگانی لە عەلوەی سلێمانی بە هاوڵاتی ڕاگەیاند، "لە هەفتەی ڕابردووەوە نرخی تەماتە لە بازاڕەکانی هەرێمی کوردستان ڕووی لە بەرزبوونەوە کردووە، بە جۆرێک لە ئێستادا نرخی کیلۆیەک تەماتە لە بازاڕەکاندا کەمتر نییە لە 1500 دینار".

لەبارەی هۆکاری بەرزبوونەوەی نرخەکەی  نوێنەری ژووری بازرگانی لە عەلوەی سلێمانی وتی، "هۆکاری بەرزبوونەوەی نرخی تەماتە بۆ هاتنی زیارەتکاران دەگەڕێتەوە بۆ عێراق، چونکە تەنها یەک مەرزی بازرگانی لەئێستادا بەرهەمی لێ هاوردە دەکرێت ئەویش مەرزی سۆمارە و ئەویش قەرەباڵغییەکی زۆری لەسەر بوو، ئەمەش وایکرد نرخی تەماتە بەرزبێتەوە".

وتیشی، "لە دوای ڕۆشتنەوەی زیارەتکاران و کردنەوەی دەروازەکانی دیکە نرخی تەماتە دووبارە لە بازاڕەکاندا دادەبەزێتەوە".

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار